نرخی نەوت 106 دۆلاری تێپەڕاند
بڵند
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە سەرو 106 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی گرژییەکان و بەردوامی رەوشی گەروی هورمز، نرخی نەوت بەراورد بە دوێنی بەرزبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 106 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 93 دۆلار و 87 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.


