وتەبێژی حكومەتی عیراق: كاروانێكی تری دۆلاری كاش گەیشتە عیراق
محەمەد رزگار
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی تێگەیشتنی هاوبەشی نێوان عیراق و ئەمریكا، كاروانێكی تری دۆلاری كاش گەیشتە عیراق.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، ناردنی دۆلارەكە لە چوارچێوەی تێگەیشتنی هاوبەشی نێوان عیراق و ئەمریكایە.
وتیشی،عیراق هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ بەهێزكردنی سیستمی چاودێری دابەشكردنی دۆلار.
حەیدەر عەبودی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەنگاوە لەپێناو زامنی بەردەوامیی دابەشکردنی دراوی بیانی و پرکردنەوەی پێداویستییە کاشەکانە بەپێی سیاسەتە داراییە پەسەندکراوەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی عیراق ئاشکرایکردبووە، سەرۆک وەزیران لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن بۆ بەردەوامبوونی ناردنی کاروانی دۆلاری کاش، ئەوەش وەک ئەنجامی ئەو پێشکەوتنانەی عیراق لە بەهێزکردنی سیستەمی چاودێریی بەکارهێنانی دۆلار و خێراکردنی پڕۆسەی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا بەدەستیهێناون.


