نرخی نەوت دابەزی
بڵند
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە خوار 97 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنی نزمبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 96 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 88 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.


