ئەمرۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەئامادەبونی وەرزشکاران مەراسیمێکی تایبەتی بۆ سێ کتێبی وەرزشی کوردی ئەنجامدرا، لەلایەن چوار مامۆستای زانکۆوە ئامادەکرابوو.
پەرتووکەکان پێکھاتبوون لە یارییە بەھێزەکان بۆ منداڵان، بنەماکانی فێربوونی یاری گۆڕەپان ومەیدان، ئەلبومی مێژوویی یارییە بەھێزەکان لەباشوری کوردستان.
ئەم پەرتوکانە لەلایەن ھەرچوار وەرزشکارو مامۆستای زانکۆ دکتۆر ئەحمەد بەھادین، عاسی فاتح وەیس، ئامانج حسێن، حسێن شەفیقەوە ئامادەکراوە خۆی لە نوسین وئامادەکردن و وەرگێڕان دەبینێتەوە.
دوابەدوای مەراسیمەکە کتێبەکان پێشکەشکرا بە ئامادەبووان و کتێبخانە وەرزشییە کوردیەکەی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی.
لە پانێڵەکەدا ھەریەک لە (بافڵ تاڵەبانی) ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ھونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شارەکە ئامادەبوون.
ھاوکات لە ھۆڵی دامەزراوەی "ڤیم" لە شاری سلێمانی پانێڵێکی میوزیک بۆ (چۆی کوانژین) کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە ھەرێمی کوردستان و (توانا حەمە) شارەزای بواری میوزیک بە ناونیشانی (پێگەی میوزیک لە پەیوەندییەکانی دەرەوە) بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا ھونەرمەندان داوا لە حزبەکانی کوردستان دەکەن، یەکگرتوو بن بەرامبەر ئەو داگیرکارییەی تورکیا و لەناوخۆی کوردستانیش یەکگرتوو بن و ناکۆکییەکان وەلابنێن.
فێستیڤاڵەکە وێنەگرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای کۆکردەوە. تێیدا ١٣٥ فۆتۆی ٢٠ فۆتۆگرافەر نمایش کرابوو، بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام و بە ھاوکاری یەکێتی وێنەگرانی عێراق و کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان- لقی سلێمانی فێستیڤاڵەکە ڕێکخرا، بڕیارە فێستیڤاڵەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت.
لە مەراسیمەکەدا نوسەری دیوانەکە باسی لە بابەتەکانی دیوانەکە کرد کە زیاتر بابەتەکان نیشتمان پەروەری و لە خۆ دەگرێت و ھەرەوەھا باس لە گرنگی یەکریزی و یەکێتی گەلان دەکات.
لەو مەرسیمەدا کە ژمارەیەک لە ھونەرمەندان و ھاوڕێیانی ھونەرمەند دڵشاد ئەحمەد ئامادەی بوون باس لە رۆڵی ھونەرمەندی کۆچکردوکرا کە ھەمیشە خەمخۆری ھونەری رەسەنی کوردی بووە و لە وڵاتی سویدیش کۆکەرەوەی ھونەرمەندانی تاراوگە بوە و پردی پەیوەندی نێوان ھونەرمەندانی ئەوروپا و کوردستان بووە.
چل رۆژ لەمەوبەر ھونەرمەندی شانۆکار دڵشاد ئەحمە لە وڵاتی سوید لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
لە ھۆڵێ ھونەر لەشاری کەلار بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان بەئامادەبوونی ژمارەیەک شانۆکارو نوسەران و ھونەرمەندان کتێبی "ئێستا تیکای تاریکی" نوسەرو ڕەخنەرگر حەمەسوار عەزیز ناساند.
ناوەڕۆکی کتێبەکە ڕەخنەی شانۆیە و نوسەر لەڕێگەی ئەم کتێبەوە پەنجەخستۆتەسەر ئاریشەکانی بەردەم ھونەرو دۆزیینەوە ڕێگە چارەکان خودی نوسەریش ڕایگەیاند، مەبەستی بووە لە کەلار کتێبەکەی بڵاوبکاتەوە، چونکە کەلار یەکێکە لەوشوێنەنانەی دانیشتوانەکەی قوربانی ڕژێمی بەعسن و غەدری گەورەیان لێکراوە .
پەرتووکەکە بریتیە لە کۆمەڵێک بییرەوەریی مووسا عەنتەر لەگەڵ چەندان کەسایەتیی وەک (شێخ سەعیدی کوردی و ئیسماعیل بێشکچی و عەبدولڕەحمان قاسملوو و کامەران بەدرخان و جگەر خوێن و یەشار کەمال و عەزیز نەسین و دایکی عەبدوڵا ئۆجەلان و مەدام میتران و یەڵماز گۆنایی و نووری سەعید پاشا) و بە پێی جۆری ژیان و چالاکیی سەردەمەکەی خۆیشی، مژارە جیاوازەکانیشی ھەر سەبارەت بە کوردستان و تورکیا بووە.
لە کۆتایدا یەشار کەمال لە بارەی نوسەرەوە دەڵێت "ھیچ کوردێکم نەدیت ھێندەی مووسا عەنتەر ھێمن و لەسەرخۆ. بۆیە، ناتوانم لە دەوڵەتی بکوژەکەی خۆشبم"
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئێران رایگەیاند، فیستیڤاڵەکە لە رۆژی چوارشەممەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
وتیشی، ٣٥ وڵات لە فیستیڤاڵەکەدا بەشدارن و لە لیژنەی ھەڵسەنگاندنی فیلمەکانیش نوێنەری کوردی تێدایە، ھاوکات چەند وۆرکشۆپێکیش بە بەشداری ژمارەیەک ھونەرمەندی کورد بەڕێوەدەچێت.
ھیوا پاشایی کە لە وڵاتی ئەمریکا دەژی کار دەکات لە کەلەپور و کلتوری کوردی بە ھونەری شێوەکاری، ئەمەش لە پێناو ناساندنی کلتوری کوردی بە جیھانی دەرەوە.