هەواڵەکانهەواڵەکان

نیکوس نوریس وەزیری ناوخۆی قوبڕس رایگەیاند: لەماوەی ھەفتەی رابردووە و سەدانی کۆچبەری سوری لە بەندەری تەڕتوسی سورییەوە بە نایاسایی خۆیان گەیاندۆتە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، و لە رۆژی  ھەینییشەوە ھێزی پاسەوانی دەریاییان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
وەزیری ناوخۆی قوبڕس ھۆشداریدا لە سەرھەڵدانەوەی شەپۆلێکی تری کۆچبەرانی سوریا بۆ وڵاتانی ئەوروپا و رایگەیاند" ھۆکاری کۆچەکەش ئابوری و خراپی گوزەرانە لە سوریا.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش، لە ھەر ١٠ کەس لە سوریادا، ٩ کەس لەژێر ھێڵی ھەژارییەوە دەژین و زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسیش ڕووبەڕووی گرفتەکانی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە، بەھۆی سەپاندی سزای قەیسەڕیش بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، لەماوەی پێنچ مانگی رابردوو نرخی پێداویستییەکان و خۆراک بە ڕێژەی لە سەدا (٢٣٠) بەرز بووەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بافڵ تاڵەبانی" ھاوسەرۆکی یەکێتی لە ھەولێر پێشوازی کرد لە "جەیمیس سۆرنتۆن" کونسوڵی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکانی لەسەر ئاستی ھەرێم وعێراق و ھەڵوێست و بۆچوونی یەکێتی خستەڕوو.


"بافڵ تاڵەبانی" بۆ دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و ئاڕاستەکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی کوردانە لە بەغداد لە چوارچێوەی یەک لۆبی کوردی، ستراتیژی یەکێتی ئاشکرا کرد و وتی، ئەگەر بمانەوێت رۆڵی کورد بە بەھێزی بھێڵینەوە و وەک رابردوو خاڵی یەکلاکەرەوەی کێشەکان بین، پێویستمان بە بەرەیەکی نیشمانی کوردستانی ھەیە کە رەنگدانەوەی ھەموو بۆچوونەکان و رەنگە جیاوازەکان بێت. وتیشی بە خۆبەزلزانین و دوور کەوتنەوەمان لە "بەغداد" گەلەکەمان زەرەمەندی یەکەم دەبێت و ھەرێمەکەشمان بچووک دەبێتەوە. 

سەبارەت بە پرسی دەستور و سەرنجی یەکێتی "بافڵ تاڵەبانی" رایگەیاند، رێگەنادەن ئەو بابەتە نیشتمانییە بە زۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت و کار بۆ نوسینەوەی دەستورێک دەکەن کە لە خزمەت کۆمەڵانی خەڵک و پێشخستنی ھەرێمەکە بێت نەوەک لە خزمەت حزب و تاکە کەسێکدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی کیمیایی و یارییە ئاگرییەکان لە ھەرێمی "ئەسفەھان" روویدا، تەقینەوەکە لە دوای ئاگر کەوتنەوەیەک لەو کارگەیە بووە و بەھۆیەوە ٩ کەس برینداربوون. 
"عەباس عەبدی" وتەبێژی فریاگوزاری لە "ئەسفەھان" وتی، لە کاتی رووداوەکە ٤ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و دوو ئۆتۆمبێلی مانگی سور رەوانە کراون، تا ئێستاش لێکۆڵینەوە دەکەن لە ھۆکارەکانی ئەو تەقینەوەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"تەحسین خەفاجی" وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندوە ، ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق مافی خۆیانە ئەو فرۆکەیە ھاوردە بکەن کە پێویستیانە و بەکاری دەھێنن لەو بۆردومانانەی دژی داعش ئەنجامی دەدەن ، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە دەستبەرداری فرۆکەی ئێف ١٦ ی ئەمریکی ببن بەتایبەت کە چەندین تایبەتمەندی تێدایە توانای بەرزی ھەیە و لە ئێستادا ماوەی ٣ رۆژی ئەو فرۆکانە لەلایەن دەزگای بەرەنگابونەوەی تیرۆرەوە دژی داعش بەکاردەھێنرێن ، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق دوپاتیشیکردۆتەوە کە تا ئێستا ھیچ ھەوڵێکی رەسمی بۆ کڕینی فرۆکەی روسی نەدراوە، چونکە لە ئێستادا بودجەی پێویست بۆ ئەو ھەنگاوە بەردەست نییە . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د. یاد نەقشبەندی" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژانە نزیکەی ٦٠٠ کەس بە مەبەستی پشکنین سەردانی نەخۆشخانەی ھیوا دەکەن و لە ماوەی مانگی رابردوودا ٢١٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە. وتیشی، ئەو ٢١٣ نەخۆشە دانیشتووی قەزا و ناحیە و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن. 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی مانگی ڕابروودا ٤٨٧ حاڵەتی نا شێرپەنجەیی تۆمار کراون کە کەمی خوێن و ڤیتامین و نەخۆشی تریان ھەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٤٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٧٦ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغداد بەردەوام بێت لە سەرجەم پرسە جیاوازەکاندا بەمەبەستی خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کە بڕی ٤٠٠ لیتر لە قڕکەرەکە بێ بەرامبەر دابین کراوە، بە ھاناوەچوونی جوتیاران دوای راپۆرتێکی کوردسات نیوز ھات کە کێشەی جوتیارانی خستەروو، جوتیاران داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم کرد بۆ تەرخانکردنی بڕی زیاتری دەرمانی قڕکەر. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رێوڕەسمێکدا بۆ یەکەم جار "سروە محەمەد رەشید" وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کارووباری کارگێڕی دەستبەکاربوو ،"سروە محەمەد" ماوەی چەند ساڵێکە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان وەک بەڕێوەبەری ناحیەکانی ڕزگاری و سەرقەڵا و قۆرەتوو خزمەتی کردووە.

ھەر لە رێوڕەسمەکەدا خەڵاتی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەخشرایە ھەردوو جێگری پێشووی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان "عەبدوڵا ئەنوەر و یونس ئەحمەد" کە ئێستا خانەنشین بوون ڕۆڵی بەرچاویان لەپێشخستنی ئیدارەی گەرمیان ھەبووە.

ھەروەھا "شەماڵ نامیق"وەک قائیمقامی نوێی قەزای کفری دەستبەکار بوو، لە رێوڕەسمێکدا نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و بریکاری وەزیری ناوخۆ، پەیامی جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی قوباد تاڵەبانییان گەیاندە ئامادەبوانی رێوڕەسمەکە بۆ پشتیوانی لە قائیمقامی نوێی کفری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی وەزارەتەکەی بۆ زیادکردنی قەبارەی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ خستتەڕوو، بەجۆرێک بڕی ھەناردەی رۆژانە  بگاتە ٦ ملیۆن بەرمیل نەوت  کە ئێستا رۆژانە ٣ ملیۆن بەرمیلە و لە رێگەی کێڵگەکانی بەسرە و کەرکوکەوە ھەناردەی ولڕتان دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لە کۆمپانیای پرۆژە نەوتییەکانی حکومەت کرد  بۆ زیادکردنی توانای ھەناردەی نەوت کە لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ٢٤ خەزانی نوێی نەوتیە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای ھەڵگرتن و بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق لە ئایندەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی زیادبونی خواست لەسەر شیشی ناوخۆی ھەرێم، نرخەکەی بەپێی جۆرە جیاوازەکانی تەنھا لەم ھەفتەیەدا ٣٠٠ دۆلار بۆ ھەر تۆنێک زیادیکردوە، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی گەورەترین کارگەی بەرھەمھێنانی شیش لەھەولێر کەتوانای بەرھەمھێنانی ٣٥٠ ھەزار تۆن شیشی ھەیە لەساڵێکدا.

بەرزبوونەوەی نرخی شیش وێڕای ئەوەی پەیوەندی بەزۆر بوونی خواستەوە ھەیە، ھاوکات پەیوەندیدارە بە بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و بەم ھۆیانەوە نرخی یەک تۆن شیش لە ساڵی رابردوەوە لە  ٦٦٠ ھەزار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ یەک ملیۆن و ٤٠٦ ھەزار دینار و بەرێژەی ١١٣%ی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکان لە شاری ھەولێر دەستگیرکراوە و بازرگانەکە خەڵکی تورکیایە و دانیشتووی شاری ھەولێرە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ١٨٤ قاڵب ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆییندا گیراوە، کە دەکاتە ٩٢ کیلۆگرام. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بەرنامەی کاری دانیشتنی داھاتووی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا بیرۆکەی پەرلەمانتارێک دەربارەی "دۆزینەوەی ھەلی کار لە رێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان" دەخرێتەڕوو. 

لە تەوەری دووەمیشدا بە ئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دیاردەی "تاوانەکانی کوشتن بە گشتی و کوشتنی ژن و خۆکوشتن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تەوەری سێیەمدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازەیاسای "ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییەکان لەسەر کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێویستی پەیڕەوکردنی زمانی ھاوبەش، یەکدەنگی و لێکتێگەیشتنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم تەئکیدکردەوە و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ ئەم ھەلومەرجە بەگرنگ زانی تاوەکو لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان پەیوەندییەکان رێکبخرێنەوە و پێکەوە ژیانێکی باشتر بۆ خەڵک فەراھەم بکەن. ئەم ھەنگاوەشی بەھۆکاری بەرقەراکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی وەسفکرد.

سەبارەت بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە گفتوگۆی ھەمەلایەنەکرا و ھاوسەرۆک جەختی لە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی یەکە سەربازییەکان کرد لەسەر بنەمای زانستی و مەشقپێکردنێکی سەردەمییانە، بۆ ئەوەش ھاوکارییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بە پێویست زانی و لەو ڕووەوە خواستی یەکێتی روونکردەوە و وتی، ھاوسەنگی و بنەمای یەکسانی پەیڕەوبکرێت بۆ بنیادنانی ھێزێکی یەکگرتووی پڕچەک و بەدیسپلین لەسەر بنەما نوێیەکانی سەربازی.

پرسی ئازادی رادەربڕین تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و ھاوسەرۆک روونیکردەوە یەکێتی لەگەڵ بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و ئازادی رادەربڕین نییە و نامانەوێت بەناوی یاساوە ماف و ئازدییەکان سنورداربکرێن، چونکە یەکێک لە کۆڵەکە و سەروەرییەکانی ئەزموونی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان بوونی ئازادی، ئازادی رادەربڕین و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ھەموولایەکە.

لەبارەی پرسی دەستووریشەوە بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەچەند خاڵێکی نیشتمانی کرد بۆ نووسینەوەی دەستوور و رایگەیاند، دەمانەوێت ببینە خاوەنی دەستوورێک کە تێیدا ھاووڵاتی ئامانجی سەرەکی بێت و بتوانین لەو رێگایەوە سیستەمێکی سیاسی گونجاو و حکومڕانییەکی باشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە پرۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمانان و وەفدێکی ھاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان.

لە دیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا دەربارەی پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پێویستی بەردەوامی دیالۆگ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و وەلانانی ناکۆکییە سیاسییەکان و دوورکەوتنەوە لە خۆسەپاندن و بەکارھێنانی زمانی زبر و یەکتر تۆمەتبارکردن.

ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی پەرۆشی و ئامادەیی یەکێتیی دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان بەو جۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات و بنەمای ھاوبەش و شەراکەتی ڕاستەقینەی تێدا ڕەچاو بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...11351136113711381139...1174