"عەبدولزەھرە ھنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاربوو سەرژمێری گشتی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام قەیرانی دارایی و سەرھەڵدانی کۆرۆنا بوونە ڕێگر، بۆ ساڵی ٢٠٢١یش داوای نزیکەی ١٣٠ ملیار دیناریان کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پڕۆسەکە بەڵام لە بودجەدا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەنجامدانی دابین نەکرا.
"ھنداوی" ڕاشیگەیاند، پێویستیان بە ١٥٠ ھەزار سەرژمێر ھەیە کە سەردانی خێزانەکان بکەن لە سەرجەم پارێزگاکان و ھیوادارن ساڵی ٢٠٢٢ بتوانن سەرژمێری گشتی ئەنجام بدەن و پارەی پێویستی بۆ دابین بکرێت.
"خەزعەلی" ڕایگەیاند، ھیچ کات دەستبەرداری بژاردەی سەربازی نابن لە دژی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، تا ئەو کاتەی بە تەواوی دەکشێنەوە، وتیشی لە ھەڕەشەی ئەمریکا ناترسن و بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوەیان دراوە.
"خەزعەلی" باسی لەوەش کرد، سوربوون لەسەر مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بە مانای ئەوە دێت کە ڕێگەچارەی سیاسی و ئاشتییانە سودی نییە، بژاردەی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەش تاکە بژاردەی شەرعییە بۆ ناچار کردنیان بە کشانەوە.
"خەزعەلی" ئەوەشی وتووە کە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ڕەتدەکەنەوە و ھەڕەشەی خۆپیشاندانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و چوونە سەر شەقامی کرد.
لە ڕاگەیەندراوی وڵاتانی جی ٧ کە "ستیڤن ھایکی" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتەر بڵاویکردووتەوە، ستایشی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگە کراوە لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی کردنی ھەوڵەکان و پاراستنی سەربەخۆی و سەروەری خاکی عێراق دووپات کراوەتەوە.
وڵاتانی جی ٧ پشتیوانیان بۆ بڕیاری ژمارە ٢٥٧٦ی ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ چاودێری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و گرەنتی کردنی پڕۆسەیەکی شەفاف، داواشیان لە ھاووڵاتیانی عێراق کردووە بەشداری پڕۆسەکە بکەن. پێشوازیشیان لە ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووە بۆ لێپرسینەوە لەو گروپە چەکدارانەی لە دەرەوەی یاسان.
دوای ئەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ھاوپەیمانی ئەتڵەسی لە لوتکەی "برۆکسل" نیگەرانیان دەربڕی لە ھەژموونی چین، نێردەی چین لە یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات ناتۆ بە ئاقڵانە لە گەشەکردنیان بڕوانێت و زیادەڕەوی نەکات لەوەی پێیوایە چین بووەتە ھەڕەشە لەسەر جیھان، نێردەی چین لە یەکێتی ئەوروپا ناتۆی تۆمەتبار کرد بە گەڕانەوە بۆ عەقڵیەتی جەنگی سارد و ھەوڵدان بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و ڕووبەڕووبوونەوە.
وڵاتانی ناتۆ لە کۆتایی لوتکەکەیاندا لە "برۆکسل" ڕایانگەیاند، نیگەرانن لە ھەژموونی ڕووسیا و چین و پێیانوابوو ھەژموونی چین ئاڵنگاری بۆ سەر سیستمی نێودەوڵەتی دروست کردووە.
"یەنس ستۆڵتنبێرگ" ئەمینداری گشتی ناتۆش وتبووی، چین دوژمنمان نییە بەڵام دەبێت ڕووبەڕووی ئەو ھەڕەشە ئەمنییانە ببینەوە کە دروستی دەکات.
"جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکاش پێیوابوو، ڕووسیا و چین دەیانەوێت ناکۆکی لە نێو ئەندامانی ناتۆ دروست بکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد، لە دیدارێکدا کە ھەر یەک لە د. بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی، ڕۆژان محەمەد کەریم ئەندامی لیژنەی یاسایی، بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ئامادەیبوون، باسی ڕەوشی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرا.
سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند: "لە ئێستادا پڕۆژەیاسای دامەزراندنی دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە ھەرێمی کوردستان-عێڕاق، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە نێردراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەم پڕۆژەیاسایە چەندین ڕەھەندی ئەمنی و یاسایی، قەزائی، دارایی گرنگ و فراوانی ھەیە، بۆیە پەرلەمانی کوردستان بە ئاگایی و ھەستیارییەوە کاری لەسەر دەکات، بە جۆرێک کە ھیچ ھاودژییەکی نەبێت لەگەڵ دەستووری عێڕاق و بەلامانەوە گرنگە کە دیدگای وڵاتە دۆست و ھاوپەیمانەکانمان بزانین سەبارەت بەو پرسە. ھاوکات دەمانەوێت لێکەوت و دەرھاوێشتە یاسایی و دارایی ئەمنییە نێودەوڵەتییەکانی ئەم پرسە بخەینە پێش چاوی ھەموو لایەک، ئێمە پێویستمان بەڕاوێژکردن ھەیە لەگەڵ وڵاتە دۆستەکانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت کە ئەم بابەتە پێویستیی بە پاڵپشتیی تەکنیکی و ئابووری و سیاسیش ھەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی" .
بەڕێز ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێم، بە خۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دیراسەکردنی داواکارییەکانی پەرلەمان و گەیاندنی بە ناوەندی بڕیار لە واشنتۆن و ھیوای خواست لە ئایندەیەکی زوودا بتوانن ڕاوبۆچوونی وڵاتەکەیان سەبارەت بەم پرسە بدەن بە پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی، بە پێی دەستوری عێراقی دەبێت ڕێزبگرین لە سەروەری خاکی دراوسێکانیان بە ھەمان شێوە دەبێت دراوسێکانیشیان ڕێز لە سەروەری وڵاتەکەیان بگرین.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆرێک لە وڵاتان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان پیشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستن ئەوانیش لە ئێستادا چەندین کامێرای چاودێرییان لە ناوچەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە داناوە و ھیوادارن لە داھاتوودا سەرکەوتن بەدەستبھێنێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، دوای ئەوەی سوپای تورکیا داری دارستانەکانی دەوروبەری گوندی "ھرورێ"ی لە بەرواری باڵا بڕییەوە، ئەمڕۆ بنکەیەکی تری سەربازی لە دووری یەک کیلۆمەتر لە گوندی ھرورێ جێگیرکرد. وتیشی، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەمە سێیەمین بنکەی سەربازی تورکیایە لە ناوچەکەدا و بە بەردەوامیش بۆردومانی بەرواری باڵا دەکات.
راشیگەیاند، لە دەوروبەری بەرواری باڵا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بەردەوامە.
ھاوکات ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە لەکارەکانی خاچی سوری نێودەوڵەتی رووانی لە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی ھاوکاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان و ئەو خێزانانەی بەھۆی باردۆخی عێراقەوە زیانیان بەرکەوتووە. داواشیکرد لەکار و ھەنگاوەکانیان بەردەوامبن لەخزمەتکردن بە ژینگە و کارە مرۆییەکان و رۆڵی زیاتربگێڕن لەچارەسەرکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتە مرۆیی و ژینگەییانەی دووچاری عێراق و ھەرێم و ناوچەکە بوونەتەوە.
ھاوسەرۆک پشتیوانی و ھەماھەنگی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی رێکخراوە مرۆییەکان دووپاتکردەوە بۆ دانانی ستراتیژی نوێ بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و زیاتر خزمەتکردن بەکایەکانی کۆمەڵگا و ھەماھەنگی رێکخراوەکانیشی بەگرنگ زانی بۆ خزمەتکردنی ئەو خەڵکانەی پێویستیان بەھاوکاری و ئاوڕدانەوەیە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەتران بەشار وەردە سەرۆکی زانکۆکە، و ستافی ئەکادیمی، ستایشی ھەوڵەکانی کردن بۆ ھاندانی پێکەوەژیان لەنێوان پێکھاتەو شوێنکەوتەی ئاینە جیاجیاکان بەتایبەت کە پێکھاتەکانی کوردستان بەئەزموونی تاڵی ھەوڵی قڕکردندا گوزەریان کردووە.
لە سەردانەکەدا کە وەزیری خوێندنی باڵا و، تیمێکی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران بەشداربوون، قوباد تاڵەبانی بەشەکانی زانکۆکەی بەسەر کردەوە و پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی بۆ کارە زانستییەکانیان دووپات کردەوە و ھانی دان گرنگی زیاتر بە زمانی ئینگلیزی و زانستە ئابووری و پیشەییەکان و کلتوری فرەیی بدەن.
لە کۆتایی سەردانەکەدا قوباد تاڵەبانی گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی جیاجیای زانکۆکە کرد و باسی لەوەکرد لە کۆتاییدا ئەوەی پاڵپشتیان دەبێت تەنھا بڕوانامەکانیان نییە، بەڵکە ئەزموون و فێربوونیانە و، ڕاشیگەیاند حکومەت پلانی ھەیە پێداچوونەوە بکات بە بەرنامەکانی خوێندنی باڵا بەتایبەت ناردنە دەرەوەی خوێندکاران.
ھاوسەرۆکان جەختیان کردەوە کە بەستن و سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم وەرچەرخانێکی گەورە بوو، مژدەی نوێبوونەوە و سەرکەوتن بوو لە ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی یەکێتییدا، پەیامی سوپاسگوزاری و پێزانینیان ئاڕاستەی ھەڤاڵە دێرینەکانیان کرد و ڕایانگەیاند، کە بە دڵگەورەیی و سنگفراوانی و ھاوکاری و پشتیوانیی ئەوان و جۆشوخرۆش و دڵسۆزیی کادرەکانی یەکێتی لە سەرجەم ئۆرگانەکان توانرا کۆنگرەی یەکێتی سەرکەوتووبێت و ئاماژەیان بە ھەوڵ و ھەنگاوەکانی یەکێتی کرد لە دوای کۆنگرە کە بەو ماوە کەمە و سەرباری ئاستەنگەکان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانراوە کاری زۆرباش ئەنجام بدرێت و ھەنگاوی گەورە بنرێت بە ئاڕاستەی چالاککردن و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتیی و خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ھەموو ئاستەکاندا. ھاوسەرۆکان بەڵێنیشیاندا کە ڕاستەوخۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئەنجام بدرێت.
ھاوسەرۆکان باسیان لە ئەرک و خەبات و تێکۆشانی ئەمڕۆی ھەڤاڵانی ڕێکخستنەکان کرد و داوایان لێکردن کە ھیمەت بکەن و قۆڵ و بازووی لێ ھەڵبماڵن و بچنە ناو جەماوەر و ڕوئیا و سیاسەت و بەرنامەی یەکێتییان بۆ ڕوون بکەنەوە.
لەبارەی ناوخۆی ھەرێم و کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو ھاوسەرۆکان روونکردنەوەیان دا و سیاسەت و ستراتیژی یەکێتییان روونکردەوە و جەختیانکردەوە کە یەکێتی بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان باجی زۆریداوە ئەوەش لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گۆڕینی سیستمی سیاسی و ئەدای حکومڕانی کە لە ئاست خواست و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بێت.
ھاوسەرۆکان بەبایەخەوە باسیان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان کرد و ڕایانگەیاند، سیاسەت و بەرنامەی یەکێتی گرنگیدانە بە ھاونیشتمانییان لەو ناوچانە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی داعش و گەڕاندنەوەی ئارامی بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدا دروستبووە ئاماژەشیان بۆئەوەکرد دوای کۆنگرە، یەکێتی بە پەیوەندییەکانیدا چووەتەوە و ئێستا پەیوەندییەکی دۆستانە و بەھێزی ھەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و توانراوە لە ڕێگەی دیدار و سەردانەکانەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنەکان ڕێکبخاتەوە. لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانیش بە شیعە و سوننەوە توانراوە باڵانسی ھێز بگەڕێندرێتەوە و ئەو پەیوەندییانە بەھێز بکرێتەوە کە بناغەکەی سەرۆک مام جەلال دایڕشتبوو، جەختیشیان کردەوە کە ئێستا یەکێتیی بە سەنگ و قورساییەکی بەھێزەوە گەڕاوەتەوە بەغدا و بەشدارە لە داڕشتنی نەخشەی سیاسی.
ھاوسەرۆکان دووپاتشیانکردەوە کە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بۆ کورد پرۆسەیەکی چارەنووسسازە، دووپاتیان کردەوە کە بۆ بەھێزیی پێگەی کورد لە بەغدا و گەڕاندنەوەی باڵانسی ھێز و بەدەستھێنانی تەواوی مافەکان لە ڕێگەی خەباتی پەرلەمانییەوە، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی بچنە بەغدا، لەو ڕووەشەوە ئاماژەیان بۆ پێکھێنانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، داواشیان کرد ھەموو لایەنە کوردستانییەکان بێنە ژێر چەتری ئەو لیستە بۆ ئەوەی کورد بە زۆرترین ژمارەی کورسی و بە یەکدەنگی لە بەغدا خەبات بکات بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکان.