هەواڵەکانهەواڵەکان

(ئەردۆغان) ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ (جۆو بایدن) بە ڕوونی پەیامیان گەیاندووەتە واشنتۆن، کە ئەنقەرە لە بەھێزکردنی سیستمی بەرگری وڵاتەکەی بە ئێس ٤٠٠ی ڕووسی پاشگەزنابێتەوە و ھەڵوێستی جێگیرە.


سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتیی ئەوروپا بە بێ تورکیا ناگاتە ئامانجەکانی خۆی وەک ناوەندێکی بەھێز، بۆیە چاوەڕوانن تا زووە یەکێتییەکە لەو ستراتیژە کوێرانەیییە بێتە دەرەوە کە تێی کەوتووە و بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر ئەندامیەتی تورکیا لە ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، ئەو قاچاخچییە تەمەنی ٢١ ساڵە و بە نیاز بووە لە فەڕەنسا و بەلجیکاوە کۆچبەرەکان بپەڕێنێتەوە بۆ بەریتانیا. بەڵام لە کاتی گەیشتنیاندا بۆ سنوری بەریتانیا ئەفسەرانی ھێزی سەر سنوری بەریتانیا لۆرییەکانیان پشکنی و ١٢ کۆچبەری عێراقی خوار ١٨ ساڵیان دۆزیوەتەوە.


ھاوکات وەزیری یاسا و بڕیاردانی کۆچی بەریتانیاش ڕایگەیاندووە، ئەو قاچاخچییە بێڕێزی بە یاسای بەریتانیا کردووە وەک سزایەک بۆ کردارەکەی دوای تەواو بوونی سزاکەی دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو تاوانبارانەی لە دادگای عێراق ھەڵھاتوون لە تورکیا و ئیماڕات نیشتەجێن، و لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە ھەوڵدەدەن گێرانەوەیان دراوە.


پۆلیسی ئینتەرپوڵ ڕاشیگەیاندووە، توانیویانە پێنج تاوانباری سەرەکی دۆسیەی (سپایکەر) لە دەرەوەی عێراق دەستگیر بکەنەوە ڕادەستی بەغدادی بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆکی حکومەت داوای لە ئاسایشی سلێمانی کرد بۆ دۆسیەکانی تری توندوتیژی دژی ژنان زیاتر ھاوکاری دام و دەزگا یاساییەکان بن، چونکە ئەم دیاردەیە جگە لە دەستدرێژی و سنور بەزاندن پەڵەیەکی ڕەشە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کۆمەڵگەی کوردی.


ھاوکات جێگری سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە حکومەت پێداگر و چاودێر دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا لە ھەرەسانکردن و تاوانەکانی کوشتنی ژنان و جگە لە جێبەجێکردنی دادگەری بە ھیچی تر ڕازی نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵی ١٩٧٩ گۆڤاری زانستی "ئۆمنی" فیزیازانی ئەمریکی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ "ڕیچارد فاینمەن"ی بە زیرەکترین کەس لە جیھاندا دەستنیشان کرد بەڵام کاتێک دایکی زاناکە سەردێڕی ڕۆژنامەکانی بینی وتی "ڕیچاردی ئێمە زیرەکترین کەسە !!! کەواتە خودا ھاوکاریمان بکات"

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونی دەستەکەمان، دابەزاندنی بەھای دینار ھەڵئاوسانی لە ناو بازاڕەکان دروستکردووەو بووەتە کێشە بۆ ھاووڵاتیان چونکە نرخی پێداویستییەکان زیادیکردووە، باسی لەوەشکرد، لە دوو رۆژی داھاتوو راپۆرتی خۆمان تایبەت بە رێژەی ھەڵئاوسان بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢١ ئاشکرا دەکەین.


سەبارەت بە رێژەی ھەژاری و بێکاری لە ھەرێمی کوردستان، وتی، "لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ھیچ ئامارێکی فەرمی نە لە عیراق و نە لە ھەرێمی کوردستان نەکراوە، بەڵام لە ئێستادا تیمەکانمان لە سلێمانی لە راھێناندان بۆ ئەوەی دەست بەڕوپێوییەک بکەین بۆ زانینی ئاماری بێکاری لە ھەرێمی کوردستان و بۆ ئەوەش ڕەنگە پێش کۆتایی مانگی ٩ی ئەمساڵ ئامارەکە ئاشکرا بکرێت".


راشیگەیاند، "بۆ ئاشکراکردنی ئامارەکانی ھەژاری لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیداین تاوەکو لە مانگی ١٠ دەست بە روپێوییەک بکەین لە عیراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ئاشکراکردنی رێژەی ھەژاری و ئەوەش ماوەی ساڵێک دەخایەنێت تاوەکو کۆتایی دێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لەلایەن ھاوپەیمانان و لایەنی ئەمریکییەوە بەڵێن بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە مووچە نەدراوەکانی لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە بدرێتەوە.


وتیشی، "تاوەکو ئێستا پێنج مووچەی لیوا ھاوبەشەکان لەلای ھاوپەیمانان و ئەمریکا ماوەو بەوەش ئەگەر بۆ ئەم مانگە وەکو بەڵینیانداوە سێ مووچەی ئەو ھێزانە ڕەوانە بکرێت دەبێت دواتر دوو مووچەکەی دیکەی لیوا ھاوبەشەکان رەوانە بکرێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوروپا.

دووەم: خستنەڕووی دوا پێشھاتەکانی  گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، نەوت و بانکی بازرگانی (TBI) بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ماددەی (١١) لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنەڕووی دەرئەنجامی دوا کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکار بۆ ئەم مەبەستە لە رۆژانی ٥/٣١ تاوەکو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ لە بەغدا.

سێیەم: بابەتی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.

چوارەم: خستنەڕووی بابەتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێشتر رەشنووسی بڕیارێک  بۆئەم مەبەستە لەلایەن فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون ئامادەکرابوو و ئاراستەی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران کرابوو.
 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی لە دیبەیتی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی تەکنەلۆژیا و زانیاری لە ھەولێر رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم.

جێگری سەرۆکی حکومەت تائیکدیکردەوە، حکومەت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک دروست بووە دەیانەوێت حکومڕانی لە کوردستان باشتر بکەن.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ئەزمونی جیھان تێیگەیاندین کە سەردەمی نوسراو و قەڵەم بۆ حکومڕانی بەسەرچووە.

وتیشی، وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران ھەروەھا سیستمی بایۆمەتری کێشەی بن دیوار و دوو مووچەیی چارەسەر دەکات و پێشتر نەماندەزانی مووچە دەدەین بە کێ و٤٧٥ ھەزار ژمارەی بێھاوتا بەسەر مووچەخۆران دابەش دەکەین.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد بڕیاری خەرجکردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێم لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە ھەوڵی وەفدی باڵای حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بووە.


وتیشی، سەرەتای سەردانەکانمان کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی ئەو زانیارییە ناردوستانەی لەسەر حکومەتی ھەرێم دراوە راستبکرێتەوە.


راشیگەیاند. بەپێی بڕیارەکە دەبێت حکومەتی عێراق بەشە بودجەی شەش مانگ بۆ ھەرێم بنێرێت و ئەوەش کاریگەری باشی دەبێت لەسەر موچەی فەرمانبەران و لێبڕینی موچە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا باسی ئەو بابەتە دەکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەسەرقەبران کوشتبوو.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ٥ی ٢٠٢١ تەرمی ژنێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی دۆزراوەیەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکەنی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.


راشیگەیاند، پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.


ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار ب، ب، ح لەدایکبووی ١٩٩٧ لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەمەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەی ھاوپەیمانی ناتۆ، لە ڕاگەیەنراوێکدا ھاوپەیمانێتییەکە بڕیاریدا بە، زیادکردنی ئەرکە سەربازییەکانی لە عێراق بۆ جەنگی پاشماوەکانی داعش بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، راھێنانکردن  بەھێزە ئەمنییەکان  لە پێشەنگی زیادکردنی ئەو ئەرکانە دەبێت، کە ناتۆ لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش فراوانتریان دەکات.


ھاوپەیمانی ناتۆ بڵاویکردۆتەوە، بەرزکردنەوەی تواناکان لەسەر خواستی عێراق و بە ڕێزگرتن لە سەروەرییەکەی دەبێت، بۆ ئەوەی ھێز و دامەزراوە ئەمنییەکانی کاریگەرتر بن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، "موحسین میھر عەلیزادە" و "عەلی رەزا زاکانی" کە کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بوون لە کێبڕکێی ھەڵبژاردن کشاونەتەوە، ئەوەش بەر لە دوو رۆژ لە ئەنجامدانی پڕۆسەکە، کە بڕیارە رۆژی ھەینی بەڕێوەبچێت.


"موحسین میھرعەلیزادە" ٦٥ ساڵە و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوچەی ئازادی کیشە، "عەلی رەزا زاکانی"ش ٥٦ ساڵە و ئەندام پەرلەمان بووە، ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکانیشیان نەوتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا پلانێکی کاری ھاوبەشیان راگەیاند بە ئامانجی سنوردانان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێی راگەیەندراوەکە "واشنتۆن و برۆکسل" بە نیازن تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ سێیەکی دانیشتوانی جیھان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن ، بەڵێنیشیاندا بە ھەماھەنگی کردن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی. 
رێکخراوی "یونسێف"یش پێشوازی لە بڕیارەکانی وڵاتانی  جی ٧ کردووە بۆ خێراکردنی ھەڵمەتەکانی کوتان بە نرخی گونجاو و بۆ وڵاتە ھەژارەکان، ئەوەش لە پێناو کۆتایھێنان بە کۆرۆنا کە نزیکەی ٢ ساڵە جیھان پێوەی گیرۆدە بووە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"غولام حسێن ئیبراھیمی" وتەبێژی دادگای ئێران رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەسەر دزەپێکردنی چاوپێکەوتنێکی نھێنی "زەریف" بەردەوامە، کە تێیدا رەخنەی لە سوپای پاسداران گرتبوو. وتیشی، لە سەرەتای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان، لێپرسراوانی ئێران گەشتکردنیان لەسەر ٢٠ لێپرسراو قەدەغە کردووە، کە پەیوەندییان بەو دۆسیەیەوە ھەیە.
"عەلی روبەیعی" وتەبێژی حکومەتی ئێرانیش بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییەی بە پیلان دژی حکومەت و رژێمی وڵاتەکە وەسف کردبوو. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ، ٢٢٦ کاندیدی ھەڵبژاردن یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەی ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٨ دەیانگرێتەوە  ، ھەربۆیە بێ بەش دەکرێن لە بەشداریکردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردن ، کۆمسیۆن لیستی ناوی ئەو کاندیدانەشی بڵاوکردۆتەوە و ئەو مادانەشی دیاریکردوە کە لە یاساکەدا دەیانگرێتەوە ، ئاماژە بەوەشدراوە ھەر کاندیدێک مافی ئەوەی ھەیە لەبەردەم دەستەی پێداچونەوەدا تانە لە بڕیارەکە بدات .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...11051106110711081109...1180