هەواڵەکانهەواڵەکان

"دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان بە ھیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و ھێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە".
ھاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا "پاراستنی ئارامی ھەرێمەکەمان کاری سەرەکیمانە، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن" ھەروەھا وتیشی کە لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان کە ماندوونەناسانە یارمەتیدەریانن لە جەنگی دژی تێرۆر، لە ھەماھەنگیدا دەبن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەیدا دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێم و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکات، ھاوکات، ھێڵە گشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بوارەکانی داھات و خەرجی و  قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتھێنان دەخرێتە روو.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە لە عێراق کە خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی بکات.

لە بارەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا ھاوڕابوون کە پەسەندکردنی یاسای بودجە بە ڕەزامەندی ھەولێر و بەغدا دەستپێکێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان حکومەتی ھەرێم و فیدراڵ. ھەروەھا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی یاساکە، لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی پابەندبوونی ھەرێمی بە ناوەڕۆک و دەقەکانی یاساکە دووپات کردەوە و ڕاشیگەیاند بەم نزیکانە وەفدی دانووستانکاری ھەرێم جارێکیتر سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

لە بارەی ناوخۆی کوردستان ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسیی ھەرێم، باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمان یارمەتیدەر دەبن بۆ پێشخستنی سەقامگیری سیاسی لە ھەرێمی کوردستان.

لەلایەکی ترەوە ھەر ئەمڕۆ جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئارشاک مانوکیان کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا لە ھەرێم. لە کۆبوونەوەیەکدا ھەردوولا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرد بە تایبەت لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و تواناسازی گەنجان و خوێندنی پیشەیی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی تایبەتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عیراق بەخێرھاتنەوەی کۆسرەت ڕەسول عەلی کردو باسی لە ڕۆڵی گرنگی کۆسرەت ڕەسول لە رابردوو کردو دڵخۆشی خۆیشی بە باشی تەندروستی بەڕێزیان دەربڕی.

ھاوکات د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کورتەیەکی لەبارەی دۆخی عیراق و ناوچەکە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی خستەڕوو، ھەردوولا جەختیان لە گرنگی تەبایی و یەکڕیزی کردەوە.
لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسی سەرۆک کۆماری عیراقی کرد.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پێی وایە، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بەرپرسی یەکەمە لە ئەگەری گیانلەدەستدانی ئەلیکسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، کە ماوەیەکە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ڕوسیا، مانی لە خواردن گرتووە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ھۆشداریشیدا ئەگەر ناڤالنی لە گرتووخانەکانی روسیا گیانلەدەست بدات، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، سزای نوێ بەسەر حکومەتی ڕوسیادا، دەسەپێنن.
وتیشی، سەرباری بڵاوەپێکردنی ھەزاران سەرباز لەنزیک سنووری نێوان ھەردوو وڵات، پێناچێت ڕوسیا ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ئەنجام بدات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ڕەعد مەشھەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەتی میسڕ دەستپێشخەرییەکی کردووە لە بارەی دروستکردنی یەکەمین مانگی دەستکردنی تایبەت بە عێراق. وتیشی، بەغداد لەگەڵ کۆمپانیای ئەیر بەسی فەڕەنسی ڕێککەوتووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق باسی لەوەشکرد، مانگە دەستکردەکە بۆ عێراق زۆر گرنگە، بەو پێیەی ژمارەی کەناڵە ئاسمانییەکانی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی ١٥٠ کەناڵ و لە چەندین بواری تری تەکنەلۆژیاش سوودی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق بە نیازە سوود لە ئەزموونی میسڕ لە بواری مانگی دەستکرد ببینێت و جگە لە حکومەتی قاھیرەش، کۆمپانیای عەرەب ساتیش ئامادەیی خۆی نیشانداوە ھاوکاری عێراق بکات لە دروستکردنی مانگە دەستکردەکە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی بازرگانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە قۆناغی یەکەمی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کەلە ١٥ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، بڕی وەرگیراوی گەنم  لە لقەکانی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لەبەسرەو عەمارەو زیقار ٦ ھەزار تۆنی تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی کڕینەوەی گەنم پلانێکی گشتگیری بۆ وەرگرتن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران داڕشتوە، کە بگونجێت لەگەڵ بڕی پێشبینی کراو بەپێی پلانی کشتوکاڵی و پێوەرە دیاریکراوەکان بۆ جۆری گەنم.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(تیم لیندەر کینگ) نێردراوی ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن، ڕایگەیاند، ھیچ بەڵگەیەک نییە لە بارەی ڕۆڵی ئێران بۆ چارەسەرکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی یەمەن، لەگەڵ ئەوەشدا پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێکی تاران دەکەن، بە ئامانجی سەقامگیربونی ئاشتی و ئارامی، لەو وڵاتەدا.

نێردراوی ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ھاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ حوسییەکانی یەمەن ڕابگرێت و ھێرشکردنە سەر مەئرەبیش لەلایەن ئەو گروپەوە، گەورەترین ھەڕەشەیە بۆ سەر پڕۆسەی ئاشتی، لەو وڵاتەدا.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە: 


لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و تێپەڕبوونی ١٢٣ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان وەک یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکەم، ھیوادارم کاروانی ڕاگەیاندنی کوردی بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشکەوتندا بێت.
 
ڕاگەیاندنی کوردی لە ڕابردوودا سەرباری ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکەی،‌ سەکۆیەکی بوێری ئازادی ڕادەڕبرین بووە، لە ئێستاشدا ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری ھەیە لە گەیاندنی پەیام و زانیارییەکان و دەستنیشانکردنی کەموکورتی و نادادییەکان و  درووستکردنی ڕایگشتی. 

ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی ھەموو ئەو میدیا و ڕۆژنامەنووس و دەنگەئازا و ئازادانەین کە لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی کاری ڕاگەیاندندا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداو و زانیارییەکان دەکەن و ئەرکی میدیایی خۆیان جێبەجێ دەکەن، لە ھەمان کاتیشدا داوا دەکەین لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بھێنرێت و ژینگەیەکی گونجاوتری کارکردنیان بۆ فەراھەم بکرێت. 

درود بۆ گیانی ھەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە پێناوی  ئازادیی و پێشکەوتن و دیموکراسیی و گەیاندنی راستیدا شەھیدبوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھیومان رایتس وۆچ لە زاری سێ سەرچاوەی جیاوازەوە ئاماژەی بەوەکردوە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم بەڵگەی پێویستیان نەخستۆتە رو بۆ تۆمەتبارکردنی  چالاکوان بەدەل بەرواری و رۆژنامەنوس ئومێد حاجی و کەیسەکەشیان گەڕاوەتەوە بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە .
ڕونیشیکردۆتەوە، تا ئێستا ئەو چالاکوان و رۆژنامەنوسە لە زینداندا ھیڵراونەتەوە ، لە چاوەڕوانیی بەڵگەی نوێدا بۆ تۆمەتبارکردنیان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کار لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازی گازی سروشتیی ناوخۆی عێراق دەکەن. وتیشی، بۆ دابینکردنی سووتەمەنی ڕۆژانەی وێستگەکانی کارەبا، پێویستیان بە کڕینی ٥٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە گازی سروشتییە لە ئێران.


ڕاشیگەیاند، پشت بەستنی عێراق بە کڕینی گاز لە ئێران، تا ٢٠٢٤ بەردەوامە دەبێت، پێش ٢٠٢٢یش ھەوڵدەدەن لە سەرچاوەی ترەوە جگە لە ئێران، گازی سروشتی ھاوردە بکەن.


ئەوە لە کاتێکدایە عێراق خاوەن بڕێکی زۆر لە گازی سروشتییە، بەڵام بەھۆی نەبوونی پیشەسازیی و خراپی حکومڕانیەوە بەفیڕۆدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە،، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەشت ھەزار و ٤٥٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، ٣٠ تووشبوو گیانیان لە دەستدا و شەش ھەزار و ٨٧٢ تووشبووی تریش چاکبوونەوە.


تا ئێستا لە عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، تەنھا چارەسەر لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی خۆپاراستن و وەرگرتنی ڤاکسینە.


ھاوکات جەواد موسەوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، تا ئێستا ھیچ کاریگەری خراپی ڤاکسینیان لەسەر بەکارھێنەران تۆمار نەکردووە، کە تا ئێستا نزیکەی ٢٨٧ ھەزار کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.


چەند سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیا عێراقییەکانیان ڕایگەیاند، بەشێک لە ھێزە سیاسیەکان دژی لابردنی پارێزبەندی سەر ئەو پەرلەمانتارانەن، کە تۆمەتی گەندەڵیان لەسەرە و لە دادگا داواکاراون، بەوھۆیەوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران شکستیھێناوە.


ھەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی گەندەڵی، دادگای عێراق داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار ھەڵبگرێت و ڕێگەی جێھێشتنی عێراقیان لێبگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند دوای ئەوەی ڕاکان جبوری و ستافێکی پارێزگا بۆ لێکۆڵینەوە چوونەتە بەردەم دادگا، لەلایەن دادگاکەوە بڕیاری ڕاگرتنیان بۆ دەرچووە بەڵام بە دەستوەردانی سیاسی جبوری و ھاوەڵەکانی بە کەفالەت ئازادکراون.


سەرچاوەکە وتیشی لە نێو دۆسیەکەی ڕاکان جبوری بەڵگەی پێویست لەسەر گەندەڵیەکانی ھەبووە بەڵام لەلایەن دادوەرێکەوە ڕاکان جبوری و ستافەکەی بە کەفالەتی ٢٥ ملیۆن دینار ئازادکراون.


ھەفتەی ڕابردوو ڕاکان جبوری لەگەڵ ستافێکی پارێزگا لەسەر دۆسیەیەکی گەندەڵی کە لەلایەن جەمال شکور پەرلەمانتاری یەکێتییەوە جوڵێنرابوو لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکییەوە بڕیاری بانگھێشتکردنیان درا.


جەمال شوکور پەرلەمانتاری یەکێتی سەبارەت بە دۆسیەکە ڕایگەیاند، جبوری بە دەستوەردانی سیاسی و پشتیوانی دادوەر یاسر بە کەفالەت ئازادکراوە.


داواشیکرد سەرۆک کۆمار لەسەر ئازادکردنەکە بێتە سەر ھێڵ چونکە جبوری بەڵگەی تەواوی گەندەڵی لەسەر بووە چۆن دەبێت بە دەستوەردانی سیاسی و کەسی ئازاد بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری بەرگری ڕووسیا لە وتەیەکدا بۆ سوپای وڵاتەکەی لە دوورگەی کریما ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی ناتۆ جموجۆل و چالاکییە سەربازییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە نزیک سنورەکانی ڕووسیا زیادکردووە.


وتیشی، بە وردی چاودێری مانۆڕ و جموجۆڵە سەربازییەکان و گواستنەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی ناتۆ دەکەن، بۆ وڵاتانی بەڵکان و خۆرھەڵاتی ئەوروپا و وڵاتانی ھاوسنوری ڕووسیا.


داواشی لە سوپای وڵاتەکەی کرد لە ئامادەباشی تەواودا بن بۆ ھەر ڕووداو و پێشھاتێکی چاوەڕواننەکراو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسۆنەکە ڕایگەیاندووە: بە پێی گرێبەستی نێوانیان، پێویست بوو تا کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ، کۆمپانیای دەرمانی (ئەسترازینکا)، حەفتا ملیۆن دۆزی ڤاکسینەکەی ڕادەستی یەکێتی ئەوروپا بکردایە، بەڵام ئەو بڕەیان بە دەست نەگەیشتووە.


سەرچاوەیەکی دیبلۆماتکاریش ئاشکرای کردووە، پەیوەندییەکانی بەریتانیا و یەکێتی ئەو
روپا کاریگەری لەسەر گرێبەستەکەی (ئەسترازینکا)، ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1070107110721073