"ڕەئیسی" تەمەنی ٦٠ ساڵە و لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ١٦ی تەمموزدا، ٦٢٪ی دەنگی خەڵکی بە دەستھێنا و چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری و چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لە ئەولەویاتی کارەکانی سەرۆکی نوێی ئێران دەبن.
ھاوکات ئیسڕائیل ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرتووە، کە دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی ناردووە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونەکەدا.
ساڵیادی ئەم تاوانە قێزەونە نامرۆڤانەیە، دەبێت ھاندەریان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی کوشتنی جیاوازییەکان و بە کۆیلەکردن و کوشتاری دڵڕەشانەی مرۆڤ لەسەر بیروباوەڕ و جیاوازی ناسنامە و ڕەچەڵەک.
بە داخەوە ھێشتا ھەنگاوەکانی ساڕێژکردنی ئەم برینە قووڵە لە ئاستی پێویستدا نین، بە ھەموو توانایان پشتیوانی لە کۆی ئەو ھەنگاوە ناوخۆیی و دەرەکیانە دەکەن کە لە پێناو گێڕانەوەی کۆمەڵگەی ئێزدیدا بۆ ژیانی ئاسایی دەگیرێنەبەر، لەمبارەیەوە ھیوا و داواکاری زیاتریان لە دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.
ھاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکە بۆ بووژاندنەوەی شەنگال و بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و بە دەنگەوەھاتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. دەبێت حکومەتی عێراقیش لە ھەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شەنگال و چیتر ئەو ناوچەیە نەبێتە مەیدانی ململانێ سیاسییەکان".
دەقی پەیامەکە ...
ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدی ئەو خوشک و برا ئێزیدییانە دەکەینەوە کە بۆ ھەمیشە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو لە ویژدانی نەتەوەییماندا دەمێنێتەوە. دروود بۆ رۆحی شەھیدان دەنێرین و ھیوای گەڕانەوە بۆ ئەو خوشک و برایانە دەخوازین کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەمڕۆ کە حەوت ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە مێژووییەدا تێدەپەڕێت، بە داخەوە بەشێکی زۆر لە خوشک و براکانمان لە دۆخێکی خراپدا لە کەمپەکان و دوور لە زێدی خۆیان ژیان بەسەر دەبەن و ھیچ ھەوڵێکیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە نەدراوە و سیمای ژیانی بۆ نەگەڕێنراوەتەوە.
ئەمەش مایەی نیگەرانی ئێمەیە و پێویستە ھەموومان پێکەوە دوور لە موزایەدە و ناکۆکی خەمی جددی شەنگال بخۆین و ھەوڵەکانمان لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارامی بۆ شەنگال و خەڵکە خۆشەویستەکەی چڕ بکەینەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکە بۆ بووژاندنەوەی شەنگال و بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و بە دەنگەوەھاتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. دەبێت حکومەتی عێراقیش لە ھەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شەنگال و چیتر ئەو ناوچەیە نەبێتە مەیدانی ململانێ سیاسییەکان.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەھیدان و ھیوای سەرفرازی بۆ خوشک و برایانی ئێزیدی و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاماژەی بەوەشدا، دڵنیان ئێران ھێرشی سەر کەشتییە نەوتھەڵگرەکەی لە کەنداوی عومان ئەنجامداوە و ھێرشەکانی ئێران بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر دەریاوانی.
ڕۆژی ھەینی لە کەناراوەکانی عومان ھێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتھەڵگرێک کە خاوەنەکەی سەرمایەدارێکی ئیسڕائیلیە و لە ئەنجامدا ٢ ئەندامی تیمی کەشتییەکە گیانیان لە دەستدا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە سنوری ناحیەی ڕەشادی پارێزگای کەرکوک تیرۆریستانی داعش پەلاماری ھێزەکانی لیوای١٨ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵیاندا داوە و دوای دروستبوونی شەڕ و پێکدادان دوو پۆلیس و تیرۆریستێکی داعش کوژران و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢٧ی تەمووزەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکانی باشوور و خۆرئاوای کەرکوک لەلایەن ھێزە عیراقیەکانەوە دەستی پێکردووە و چوار فیرقەی سەربازی لە پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق لەو ئۆپراسیۆنەدا بەشدارن کە وا بڕیارە ئۆپراسیۆنەکە ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە لە پاشماوەی داعش و شانە نوستووەکانی.
دەقی پەیامەکە...
لە حەوتەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان و کارەساتی لە بیرنەکراوی شەنگالدا، کە بە داخەوە ئازار و خەموژانی منداڵ و خوشک و برا ئێزیدییەکان ھەر بەردەوامە، دروود بۆ گیانی شەھیدان و قوربانییانی ئەو کارەساتە دەنێرم، جێگای داخ و شەرمە ھێشتا ئاسەوارەکانی ئەو کارەساتە کاولکارییە بە شەنگالی ئازیزەوە دیارە و ھەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانیش، بۆ بوژاندنەوەی شەنگال و یارمەتیدانی ئێزیدییەکان تا بتوانن ژیانی خۆیان بنیات بنێنەوە، لە ئاست پێویستی ژیانی و چاوەڕوانیاندا نییە.
ئێزدییەکان وەک یەکێک لە پێکھاتە ڕەسەن و دێرینەکانی کوردستان و دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە، بە یەکێک لە سیما دیارەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و فرە کولتووریی گەلی کوردستان دادەنرێن، بۆیە لە کارکردن بە ئامانجی بەرەوپێشچوونی کەیسەکەیان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆدا بەردەوام دەبین و بێ درێغی ھەموو پاڵپشتییەکیان لێ دەکەین.
لەم ساڵڕۆژە خەمناکەدا، لە پێناو ڕێگریکردن و دوورخستنەوەی شەنگال لە شەڕ و پێکدادان و کارەساتێکی دیکە، کە بێگومان قوربانییەکانی بە پلەی یەکەم دانیشتووانی ئێزدینشینی ناوچەکە دەبێت، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی بەوپەڕی گرنگی پێدانەوە ڕاستەوخۆ چاودێریی دۆخی ناوچەکە بکات، تاوەکو بە ھیچ پاساوێک ھیچ ھێز و لایەنێک ئەو مافە بە خۆی نەدات پیلان و کارەساتێکی تر بەسەر ئێزیدییەکاندا بھێنێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست دەکرێت و بڕیارەکە لە گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و قۆناغ بە قۆناغ مامۆستایان دەبنە خاوەنی خانوو.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی ٤٠٠ مامۆستا دەکرێت، کە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە سوودمەند بوون و پێشتریش تیروپشک بۆ ناوی ھەزار و ٢٠٠ مامۆستا کراوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئامادەی بوو، "بافڵ تاڵەبانی" ھاوسەرۆکی یەکێتی دڵنیاییدا لە دوایین گۆڕانکارییەکان و وتی ئەو ھەنگاوانەی نراون لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا بووە، وتیشی لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە و ڕێگری لە ھەر ھەولێک دەکەن کە ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری و چەواشەکاری خەڵک بێت.
ھاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەشی بۆ خزمانی عەشیرەتی میراودەلی خستەڕوو کە یەکێتی دەبێتەوە یەکێتییە بەھێزەکەی جاران و لە ئاست چاوەڕوانی خەڵک دەبێت و لە داھاتوودا دەرئەنجامی باش دەبینن.
ھەروەھا ستایشی ڕۆڵ و مێژووی عەشیرەتی میراودەلی کرد کە خاوەن ھەڵوێستی جوامێرانەن و پاڵپشتی یەکێتییەکەی مام بوون.
ئێزدییەکان ڕایانگەیاند، نیگەرانن لە ڕەوشی ئەمنی و کەمی خزمەتگوزاری شەنگال و دوای حەوت ساڵ، تاوەکو ئێستا بە پێی پێویست قەرەبوو نەکراونەتەوە و کارئاسانی نەکراوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان.
"د. ڕەھێڵ فەرەیدون" بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە چەند مانگی ڕابردوودا ھندستان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەرفراوانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوویەوە و گەشتکردنی ھاوڵاتیان لە نێوان ھندستان و ھەرێم ڕاگیرا.
لە ئێستادا کە ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھندستان کەمی کردووە، کونسوڵگەری ئەو وڵاتە داوایکردووە گەشتکردن و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان لە نێوان ھەردوولا دەستپێبیکاتەوە، چونکە ژمارەیەک کرێکاری ھندستان لە شارەکانی ھەرێم کاردەکەن و لە ھەرێمیشەوە بە مەبەستی چارەسەر نەخۆش ڕەوانەی ھندستان دەکرێت.
وتیشی، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم پێی ڕاگەیاندوون ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی ھەردوولا دەکەن و لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لە بارەوە دەدرێت.
ئیلھام ئەحمەد، لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بوونی ھێزە بیانییەکان لە سوریا کاتییە و پێشبینی دەکات لە ماوەی داھاتوودا بکشێنەوە.
ڕاشیگەیاند، کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا کاریگەری لەسەر ستراتیژی ئەو وڵاتە لە سوریا دروستدەکات و ھیوادارن ئەمریکا بەردەوام بێت لە ھاوبەشییان تاکو ئەو کاتەی دەگەنە چارەسەر بۆ قەیرانی سوریا.
ئیلھام ئەحمەد وتیشی، داننان بە خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە دەستووری سوریا و لەگەڵ یەک پارچەیی خاکی سوریادان و ھیچ دیدگایەکی نزیکیشیان نیە بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا، ئەمریکاش دژی ئەنجامدانی نیە بەڵکو ھانیشیان دەدات.
وتیشی، گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کە نزیکن لە تورکیا، ڕۆژانە لە عەفرین و سەرێ کانێ تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن.
ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستیان بۆ کڕینی ١٨ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتیک کردووە و لە چەند ھەفتەی داھاتوودا، بڕی ڤاکسین لە عێراق زیاد دەکات.
وتیشی، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، پاڵپشتی بژاردەی جێبەجێکردنی قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی بۆ ماوەی دوو ھەفتە دەکەن.
ھاوکات سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ڕایگەیاند، بەھۆی سەردانکردنی زۆری ھاوڵاتیان، پلانیان ھەیە بۆ زیادکردنی ناوەندەکانی دابەشکردنی ڤاکسین.
سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، سبەینێ، کە ھاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت، بە سەرپەرشتی فەڕەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە پاریس بەڕێوەدەچێت، کە ئامانجی کۆبوونەوەکە کۆکردنەوەی بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە، بۆ ھاوکاریکردنی دانیشتووانی لوبنان و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابوورییە سەختەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
٤ی ئابی ٢٠٢٠، بڕی دوو ھەزار و ٧٥٠ تۆن ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەری بەیروت تەقیەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و شەش ھەزار و ٥٠٠ کەسی تریش برینداربوون، بە گشتیش زیانی ١٠ بۆ ١٥ ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاند و حکومەتیش دەستی لە کارکێشایەوە.