هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەمڕۆ یەک شەممە لە قائیمقامیەتی سلێمانی  بە ئامادەبونی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرانی پارێزگار و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و ئەندامانی لیژنەھاوبەشەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو بۆ ھەڵسەنگاندنی کاروچالاکیەکانی لیژنەھاوبەشەکان .  

لەبارەی کارەکانی لیژنەکان و بەدواداچونەکانیان قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی ھەماھەنگی و ھاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و پەرۆشی ھەموان بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی گشتی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ھەنگاوی گەورە و گرنگیان ناوە بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و   بەرژەوەندی گشتی و رێگریکریکردن و سزادانی ئەو کەسانەی کە بێ گوێدانە تەندروستی خەڵک دەیانەوێت لەدەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کاربکەن . 
ئاوات محەمەد وتیشی، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لیژنەکان کارەکانیان ئەنجام دەدەن و بەدڵنیاییەوە قورسترین بڕیار داخستن و سزادانی شوێنەکانە، بەڵام ناکرێت تەندروستی و ژیانی خەڵک لەبەرچاونەگیرێت لەبەرئەوە ناچاردەبن لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەین کە پابەندی رێنماییەکانی کارکردن نابن. 

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داخستن و سزادانی شوێنەکان بەمانای ئەوە نییە زۆرینەی شوێنەکان خواردن و مەوادی زیان بەخش دەخەنە بازاڕەوە بەڵکو چاوکراوەیی لیژنەکان نیشان دەدات، کە لە نێو ھەزاران شوێندا دەتوانن ئەوشوێنانە  ئاشکرا بکەن کە پابەند نابن و رووبەرووی سزایان دەکەنەوە ئەوانەی سزادودرێن ژمارەیەکی کەمن لەنێو ئەو ھەزاران شوێنەی کە پابەندی رێنماییەکانن.

د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، بەدانپێدانانی ھەمووان لیژنەھاوبەشەکان رۆڵێکی یەکجار گەورەو کاریگەر دەبینن لە پاراستنی تەندروستی خەڵک و داکۆکی کردن لە بەرژەوەندی گشتی. 
وتیشی، پاڵپشتی تەواوی ھەوڵ و چاودێرییەکانی  لیژنەکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بەھەمان گوڕوتینەوە بەردەوام بن لە چاودێری و بەدواداچونەکانیان. 

راشیگەیاند، دەبێت ھەموو لایەک بەتایبەت کاسبکاران لەوەبگەن ئەوەی لیژنەکان دەیکات دەکۆکی کردنە لە تەندروستی و بەرژەوەندی گشت و کەسوکارمان چونکە بونی خوارن و مەوادی زیان بەخش زیان بە تەندروستی گشتیمان دەگەیەنێت.

ئازاد محەمد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایگەیاند، دەستخۆشی تەواو لە لیژنەھاوبەشەکان دەکەم لەبەرامبەر ئەو رۆڵەگرنگەی کە دەیبینن لە پارێزگاریکردن لە ژیان و تەندروستی خەڵک و داکۆکی لە بەرژەوەنی گشتی. 
وتیشی، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ھەموو رویەکەوە پاڵپشت و پشتیوانی لە کار و بەدواچونەکانی لیژنەکان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفرنسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی ٢٦ رۆژی مانگی رەمەزاندا لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەت حەوت ھەزار و ٨١٥ سەردانی شوێنەکان گشتییەکانیان کردووە و لە کۆی سەردانەکان ٨٢٥ سەرپێچی تۆمارکراوە.

وتیشی، لەو ماوەیەدا  ١٢٢ شوێن داخراوە، کە پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە و٥٥٠ پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بۆ شوینەکان کراوە و ھەروەھا ١٢ کەیسیان رووبەرووی دادگا کردووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، ٥٢ تەن موادی بەسەرچوو، کە دەستیان بە سەردا گیرابوو لەناوبراون و ٤٨ ملیۆن ٢٥٠ ھەزار غەرامەی ئەو شوێنانە کراوە، کە پابەند نەبوون. 

قائیمقامی سلێمانی روونیشیکردووە، زۆرینەی شوێنەکان لە سلێمانی پابەندن بە بەرێنماییەکانەوە، چونکە لە کۆی نزیکەی ھەشت ھەزار سەردان تەنھا ١٢٢ شوێن داخراون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ، ئاشکرایە کە ئەو لایەنەی کە زانیاری ھەڵە و چەواشەکاری لە دژی دژەتێرۆر داوە بە میدیا جیھانییەکان و ھەوڵی شێواندنی راستیەکان دەدات، ھەمان ئەو لایەنەیە کە ئەو پەیج و ئەکاونتە ساختانەی دروستکردوە و لێدوان و نوسین بە ناوی ئاراس شێخ جەنگی بڵاودەکاتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٠٤ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٣٢٠ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٣٨)
١. پشکنین: (٧١٩٥ پشکنینی نوێ) 
• (٢٩٠٣) ھەولێر
• (٢١٢٨) سلێمانی
• (١٤٧٢) دھۆک
• (٢٨٠) ھەڵەبجە
• (٣٧٨) گەرمیان
• (٣٤) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: (٧٠٤ تووشبووی نوێ)
• (٢١٩) ھەولێر
• (٣٣١) سلێمانی
• (٧١) دھۆک
• (١٠) ھەڵەبجە
• (٦٣) گەرمیان
• (١٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١٣٢٠ چاکبوون)
• (٢٩٠) ھەولێر
• (٣٨٠) سلێمانی
• (٥٨٩) دھۆک
• (٩) ھەڵەبجە
• (٤٨) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: (٩ مردن)
• (٢) ھەولێر
• (١) سلێمانی
• (٥) دھۆک
• (١) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٧٠٠١٤٩ (٥٩٣٧٢١ ھەولێر، ٣٩١٠٥٦ سلێمانی، ٧٠٢٧٧٨ دھۆک، ١٢٥٩٤ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٥٦٦٥٣ (٥٠٠٤٢ ھەولێر، ٤٧٨٠١ سلێمانی، ٥٥٣٠١ دھۆک، ٣٥٠٩ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٣٦٨٧٩ (٤٢٩٨٨ ھەولێر، ٤٠٩٩٩ سلێمانی، ٤٩٧٦٠ دھۆک، ٣١٣٢ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٦٦٦ (٥٩٢٩ ھەولێر، ٤٩٢٣ سلێمانی، ٤٥٨٣ دھۆک، ٢٣١ ھەڵەبجە)
مردن ٤١٠٨ (١١٢٥ ھەولێر، ١٨٧٩ سلێمانی، ٩٥٨ دھۆک، ١٤٦ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٩ی ئایار ٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەردۆغان  لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ڕۆژی ئەوروپا وتی، یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە داڕشتنەوە و بۆچوون و میکانیزمی نوێ ھەیە بۆ دەرکردنی بڕیارەکان، وتیشی یەکێتییەکە بەبێ "تورکیا" ناتوانێت بە بەھێزی بمێنێتەوە و پەیوەستیشن بە ئامانجەکەیان بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتییەکە. 
تورکیا دەیان ساڵە ھەوڵی بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا دەدات، بەڵام بەھۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پابەندنەبوون بە بەھاکانەوە، یەکێتییەکە دانوستانەکانی ھەڵپەساردووە.
بە پێی داتا ڕەسمییەکان، ھەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەرووپا لە مانگی نیسانی ڕابردوو گەیشتبووە نزیکەی ١٢٨.٤% و بەھاکەی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بووە. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ھێزی دەریایی ئەمریکا ، کەشتییەکە چەندین جۆر چەکی تێدابووە وەک کڵاشینکۆف و موشەک ھاوێژ و نیشانەشکێن ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو شوێنە دیارینەکراوە کە کەشتیەکەی لێوەھاتووە ، بەڵام ئاماژە دراوەبەوەی کەشتیەکە بەرەو یەمەن ئاراستە کراوە و پێدەچێت ڕەوانەی چەکدارانی حوسی کرابێت کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیدا بەوەی، ئەو پەنابەرە ژنێک بووە و لە کەمپێکی تایبەت بە پانەبەرە عێراقییەکان بووە و پەنجەی تۆمەتیش ئاڕاستەی تیرۆریستانی داعش دەکرێت. 


ئەوە دووەمین ڕووداوی کوشتنە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لەو کەمپە و سێیەمینیشە لە  دوای کۆتایھاتنی ھەڵمەتی ئەمنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لە کەمپە، بۆ گەڕن بە دوای شانە نوستووەکان و کەلوپەلی سەربازی تیرۆریستانی داعش. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ٣٢ گەشتیاری ھەرێمی کوردستان ماوەی چەند رۆژێکە بەمەبەست گەشتکردن رۆیشتونەتە میسر، بەڵام لە رێگەی ئەسکەندەرییە لە لایەن شۆفێرێکی میسرییەوە براونەتە شوێنێکی قەدەغە کراو، دواتر لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی میسرییەوە دەستگیرکراون.


وتیشی، ئەو گەشتیارە کوردانە خەڵکی پارێزگای سلێمانی و ھەولێرن و ژن و منداڵیشیان لەگەڵە، دوای لێکۆڵینەوە لە ناسنامەکانیان ئازادکراون و رێکارە یاساییەکانیان تەواو کراوە، بڕیارە رۆژی سێ شەممە ١١ی ئایار لە رێگەی فڕۆکەخانەی قاھیرەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەر لەوبارەیەوە " فزانچیسکۆ جیانکولا "زانایی شوێنەوارناس دەڵێت ، تیمەکەمان لە کاتی گەران بەداوی ئاسەوای مێژوویەکان ھیچ کاتێک پێشبینی دۆزینەوەی ئەم پارچە مێژووە گرنگەمان نەدەکرت، پەیکەری کەلە سەرکە کێشی ٣٥ سانتیمەترە و مێژووەکەی  بۆ سەدەی ٢٠ پێش زایین دەگەرێتەوە وبەردی مەڕمەڕ دروستکراوە . 
 ئەوەی جێی سەرنجە، پەیکەری کەلە سەری یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆمایە لەسەردەمی گەنجیدا لەسەدەی ٢٠ پێش زایین  ئیمپراتۆر " ئۆگستس  ئۆکتافیان "ە . 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵەکە، ئەنجومەنی یاساکانی ئوتومبێلسازیی ئەمریکا و دەستەی بەرھەمھێنانی ئامێر و بزوێنەرەکان ھەروەھا سەندیکای کرێکارانی پیشەسازیی ئوتومبێلی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە بەرھەمھێنانی پارچە ئەلیکترۆنیەکانی ئوتومبێل بە تایبەت "سێمای کۆندەکتەر" لە ناوخۆی ئەمریکادا لە پێشینەی کارەکانی کۆنگرێس بێت چونکە زۆر پێویستن بۆ کۆمپانیاکان لە بەرھەمھێنانی ئوتومبێل و خێرایی بەستنی پارچەکانی.


ئاشکراشیان کردووە، کە ئەم ھەنگاوە دەبێتە ڕێخۆشکەرێک بۆ کۆمپانیاکانی ئوتومبێل تا پشکی تەواویان لە پارچەی ئەلیکترۆنی پێویست لە بەردەستدا بێت و بە گوێرەی خواستی کڕیار ئوتومبێلەکان بەرھەمبھێنن.


جێی ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە کۆمپانیا تەکنەلۆژی و پیشەسازییەکان داوایان لە ئیدارە جیاجیاکانی ئەمریکا کردبوو کە لایەنگری نەکەن و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئەو کورتھێنانە لە پارچەی ئەلیکترۆنی بە ھۆکار و بارودۆخە جیاوازەکانەوە گرێ نەدەن.


 لە کۆتایشدا، فەرمانگەی ئاماری کرێکارانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەھۆی ھاوردەکردنی پارچەی ئەلیکترۆنی بە تەنیا لە مانگی نیسانی ڕابردوودا کەرتی بەرھەمھێنانی ئوتومبێل و پارچەکانی لە ئەمریکا ٢٧ ھەزار ھەلی کاری لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فێدریکا تۆسکانۆ" سەرۆکی کەمپینی کۆچ لە پڕۆژەی منداڵانی ونبوو لە ئەوروپا ڕایگەیاند، گروپ و ڕێکخراوە تاوانکارەکان لە وڵاتانی ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرفراوان منداڵانی کۆچبەر بە ئامانج دەگرن و بەشێکی زۆری منداڵە تەنیاکان دەبنە قوربانی و بە زۆر کرێکاری و سواڵ و کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکەن و ژمارەیەکیشیان مامەڵەی سێکسییان پێوەدەکرێت.


ڕێکخراوی پڕۆژەی کۆچبەر لە ھەرێمی کوردستان کە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ھۆشیارییە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕوو لە ئەوروپا بکەن، ئاشکرای کرد،  لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە تاوەکو کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،  ١٨ ھەزار و ٢٩٢ منداڵی کۆچبەر لە ئەوروپا بێسەروشوێن بوون، واتە ڕۆژانە ١٦ منداڵ لە ئەوروپا بوونەتە قوربانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بە پێی ئەو نوسراوەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقەوە ئاڕاستەیان کراوە، لە مانگەکانی داھاتوودا ماددەی تری خۆراک بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان زیاد دەکرێت.


ئاشکراشیکرد، ماددەکان بریتین لە ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی و ھاوکات لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانن برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت بۆ ئەوەی دابەشی بکەن، چونکە ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەکرەم ئەحمەد" بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی کاریگەری کەم بارانی و گلدانەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ، ئاوی بەنداو و ڕووبار و ئاوی ژێر زەوی کەمی کردووە، بەھۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەیەکی باش ئاو گلدراوەتەوە، لە ئەمساڵدا ھاووڵاتیان تا ڕادەیەک تووشی کەمی ئاوی خواردنەوە دەبن، بەڵام ئەگەر حکومەت پلانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەکە نەبێت ئەوا ساڵی داھاتوو کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.


وتیشی، بەھۆی وشکەساڵی و کەم بارانی گوندنشینان و ئەو خێزانانەی کشتوکاڵ دەکەن یان مەڕوماڵاتیان ھەیە زیانی زۆریان بەردەکەوێت.


بەڕێوەبەری بەنداوەکان ڕاشیگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیەی ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە پێویستی بە ٢٥ تاوەکو ٣٠ ملیار دیناری دەبێت، بەڵام ئەو بودجە و پلانەی حکومەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەکە دیاریکردووە بە پێی پێویست نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی شیاوبوونی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆمسیۆن ژووری ئۆپراسیۆنی پێکھێناوە، دەبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ھەڵسەنگاندن بۆ کاندیدەکان تەواو بکرێت و دواتر ناوەکانیان ڕەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و دەستەی دەستپاکی و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بکرێت.


بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی کۆمسیۆن، بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق ٤٤ ھاوپەیمانی و ٢٦٧ حزب ناویان تۆمارکردووە، ٣ ھەزار و ٥٠٠ کاندیدیش کێبڕکێ دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا ڕایگەیاند، ئیدارەی واشنتۆن پێی وایە تاران جدی بێت لە دانوستانەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە، بەڵام دیار نییە ئێران تا چەند جددیە لە پابەند بوونی بەم پرسە. ڕوونیشیکردەوە، تاران و واشنتۆن تا ئێستاش لە قۆناغی دانوستاندان.


لەلایەکی تریشەوە، ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڵاویکردەوە، ئەگەری زۆرە ئێران و ئەمریکا لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا پرسی پابەندبوونی ھەردوو وڵات بە دانوستان و ڕێککەوتنی ئەتۆمی، یەکلایی بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و دوای ئەو پەلامارە باری نائاسایی لە بنکەکەدا ڕاگەیەنراوە و سەرجەم دەروازەکانی داخراوە، ھاوکات فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.


ئەو ھێرشە چەند سەعاتێک دوای ڕادەستکردنی بڕێک تەقەمەنی دێت بە ھێزەکانی سوپای عێراق کە بە نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلار مەزەندە کراوە.


ھەفتەی ڕابردووش ئەو بنکە ئاسمانییە کراوەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10311032103310341035...1053