لە ھەرێم ٢٦٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
٢٢ی ئایاری ٢٠٢١
٢٢ی ئایاری ٢٠٢١
لە چین بۆ یەکەمجار پرۆسەی رێککردنەوەی ددان بۆ پاندایەک بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا کە لە چارەسەری مرۆڤەوە وەرگیراوە.
ئاژانسی هەواڵی "شینخوا" ئاشکرایکرد، پسپۆڕان لە چین یەکەمین نەشتەرگەری و پرۆسەی رێککردنەوەی ددانیان بۆ ئاژەڵی پاندا ئەنجامدا، بە بەکارهێنانی تەکنیکێک کە لە پزیشکیی ددانی مرۆڤەوە وەرگیراوە.
پاندایەکی نێری زەبەلاح بە ناوی "بیکسیا" کە لە ساڵی 2022 لەدایکبووە، کەمێک دوای لەدایکبوونی تووشی پێکان لە شەویلکەیدا بووەتەوە، پسپۆڕان نیگەران بوون لەوەی ئەم پاندایە لە داهاتوودا تووشی کێشە ببێت لە جوینی داری خۆراکییەکەی 'حەیزەران'، کە ئەوەش مەترسییەکی جدی لەسەر ژیانی دروست کردبوو.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە: "پسپۆڕانی چین سەرکەوتوو بوون لە چاککردنەوەی ناڕێکیی شەویلکەی خوارەوەی پاندایەکە، بە بەکارهێنانی رێکارەکانی رێککردنەوەی ددان کە لە چارەسەری مرۆڤەوە وەرگیراون."
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە "یەکەمین پرۆسەی لەو شێوەیەیە کە بۆ ئەم جۆرە دەگمەنەی ئاژەڵان ئەنجام بدرێت."
پرۆسەی چارەسەرکردنەکە لەلایەن پسپۆڕانی سەنتەری "چێنگدو" بۆ توێژینەوە و بەخێوکردنی پاندا و نەخۆشخانەی رۆژئاوای چین بۆ پزیشکیی ددان ئەنجامدراوە.
ئاژانسی شینخوا ئەوەشی خستەڕوو، ئەم چارەسەرە بووە هۆی گەڕانەوەی توانای جوین و گەستنی ئاژەڵەکە بۆ باری سروشتیی خۆی.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان لە لایەنە یەمەنی و هەرێمییەکان کرد بە شێوازێکی بونیاتنەرانە بەشداربن لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی هەمەلایەنە و بەردەوام بۆ قەیرانی یەمەن.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، هانی لایەنەکانی دا بۆ راگرتنی کردەوە سەربازییە دوولایەنەکان و گەڕانەوە بۆ رێڕەوی دانوستانەکان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، و جەختی کردەوە کە چارەسەری سیاسی تاقە رێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە وڵاتدا.
ئەندامانی ئەنجومەنەکە سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکانیان بۆ سەر سعودیە کرد، لەگەڵ پەرەسەندنی سەربازی لە نزیک گەروی باب مەندەب، و نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە لێکەوتەکانی پێشهاتەکانی مەیدانی لەسەر ئاسایشی کەشتیوانی نێودەوڵەتی و جووڵەی بازرگانی و دابینکردنی وزەی جیهانی.
ئەم هەڵوێستە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش لە مانگی ئەیلولدا دێت بۆ تاوتوێکردنی تێکچوونی دۆخی یەمەن و زیادبوونی مەترسییەکان لە رێڕەوە ئاوییە حەیاتییەکانی دەوروبەری، لە ژێر رۆشنایی هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان لە بەرفراوانبوونی رووبەڕووبوونەوەکان و لێکەوتە هەرێمییەکانی.
ئەنجومەنەکە پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دووپاتکردەوە و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد خۆیان لەو هەنگاوانە بپارێزن کە دەبنە هۆی تێکدانی دەرفەتەکانی هێورکردنەوە و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی سیاسی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی؛ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست و رووماڵی نەگونجاو، بە شێوەیەکی دەستبەجێ چوونەژوورەوەی پەیامنێر و ستافی هەریەک لە دەزگا راگەیاندنەکانی 'CNN'، 'POLITICO' و 'MSNOW' بۆ ناو کۆشکی سپی قەدەغە دەکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگاکانی راگەیاندن نابێت زانیاری دروستکراو و ناراست لەسەر ئیدارەکەی و سەرۆکی ئەمریکا بڵاوبکەنەوە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەمان رێکار بەرانبەر چەندین دەزگای راگەیاندنی تریش دەگرێتەبەر.