ترەمپ رێگری لە چوونە ژوورەوەی سێ دەزگای راگەیاندنی دیاری ئەمریکا بۆ ناو کۆشکی سپی دەکات
محەمەد رزگار
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی؛ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست و رووماڵی نەگونجاو، بە شێوەیەکی دەستبەجێ چوونەژوورەوەی پەیامنێر و ستافی هەریەک لە دەزگا راگەیاندنەکانی 'CNN'، 'POLITICO' و 'MSNOW' بۆ ناو کۆشکی سپی قەدەغە دەکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگاکانی راگەیاندن نابێت زانیاری دروستکراو و ناراست لەسەر ئیدارەکەی و سەرۆکی ئەمریکا بڵاوبکەنەوە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەمان رێکار بەرانبەر چەندین دەزگای راگەیاندنی تریش دەگرێتەبەر.


