عێراق کوژران و دەستگیرکردنی چەند سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند
٧ی ئایاری ٢٠٢١
ڕاشیگەیاند، ھەر لەو ھەڵمەتەدا چەند تیرۆریستێکیش دەستگیرکراون.
٧ی ئایاری ٢٠٢١
بەرپرسانی خۆجێیی لە باکووری نێجەر رایانگەیاند، 49 کەس لە ناوچەیەکی بیابانیی دوورەدەست و لە نزیک سنوورەکانی جەزائیر و مالی بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش دوای ئەوەی ئەو بارهەڵگرەی دەیگواستنەوە، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە وڵاتی مالییەوە دوای بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی جەژنی قورباندا، تووشی پەککەوتن بوو.
بەرپرسانی پارێزگای ئاگادێر ئاماژەیان بەوە کردووە کە قوربانییەکان لە ناوچەیەکدا گیانیان لەدەستداوە کە زیاتر لە 80 کیلۆمەتر لە رۆژاوای شارۆچکەی "ئاساماكا"وە دوورە، ئەمەش دوای ئەوەی نەیانتوانیوە ئەو ئۆتۆمبێلە چاکبکەنەوە کە لە ناوەڕاستی بیابانەکەدا پەکیکەوتبوو.
بەرپرسان رونیانکردەوە کە سەرنشینەکان، شۆفێرەکە و یاریدەدەرەکانی هەوڵی چاککردنەوەی بارهەڵگرەکەیان داوە، بەڵام کەمیی ئاو، بەرزیی پلەکانی گەرما و نەبوونی هیچ شوێنێکی دابینکردنی پێداویستی، دەرفەتی رزگاربوونیانی گەیاندووەتە سفر، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 49 کەس کە دواتر لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بە خاک سپێردران.
لەو روداوە تەنها دوو کەس رزگاریان بووە، دوای ئەوەی زیاتر لە 50 کیلۆمەتر بە پێ بڕیوە تا گەیشتوونەتە گۆمێکی ئاو، پێش ئەوەی رێگاکەیان بەرەو "ئاساماکا" درێژە پێبدەن و هێزە ئەمنییەکان لەو کارەساتە ئاگادار بکەنەوە.
لە کاتی پرۆسەکانی گەڕاندا، هێزە ئەمنییەکان بارهەڵگرێکی دیکەیان دۆزیوەتەوە کە لە دووری زیاتر لە 60 کیلۆمەتر لە ئاساماکا وەستابوو، کە زیاتر لە 60 کەسی هەڵگرتبوو و ماوەی سێ رۆژ بوو بەهۆی تێکچوونی پاترییەکەیەوە گیریان خواردبوو.
بەرپرسان جەختیانکردەوە کە هاوکاری پێویستیان پێشکەشکردوون و رێگەیان پێداون گەشتەکەیان دەستپێبکەنەوە.
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێڵفی لە سلێمانی، لە رۆژانی 6 و 7ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و کەسایەتییە باڵاکانی سەر ئاستی کوردستان و عیراق و جیهان تێیدا بەشداردەبن.
بۆ جاری دووەم و بەچاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی ئابورى دێڵفی لەرۆژانی 6 و 7 ى حوزەیرانی 2026 لەهۆڵى فاوندەیشن لەکارگەى کولتورى لەسلێمانی دەبەسترێت.
کۆڕبەندی ئەمساڵ کەسایەتییە باڵاکانی سەر ئاستی کوردستان و عیراق و جیهان کۆدەکاتەوە لەگەڵ لێپرسراوانی وڵاتانی خاوەن ئابورى بەهێزی جیهان بۆ دیالۆگ لەسەر گرنگترین ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەقۆناغێکی پڕ گۆڕانکارى جیۆپۆلیتیکیدا تێپەڕدەبێت.
لەمیانی کارەکانی کۆڕبەندی ئابورى دێڵفى دا، داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاربەدەستان و گەورە بازرگانانی وڵاتانی (یۆنان،تورکیا، بولگاریا، رۆمانیا، جۆرجیا، پۆڵەندا، ئیتاڵیا و فەرەنسا) گفتوگۆى چڕ دەکەن لەسەر ئاسایشی هەرێمی و ووزە، گواستنەوەى سەوز، گەشەپێدانی ئابورى و دەرفەتە نوێیەکانی وەبەرهێنان لەلایەک و پرسەکانی حکومڕانی و هەوڵەکانی چاکسازی لەلایەکی ترەوە.
د. رۆژە كەمال وتەبێژی كۆڕبەندی دێڵفیی لەسلێمانی، لە میانی بەشدارییكردنی لە گەشتی هەواڵە ئابورییەكانی كوردسات نیوز رایگەیاند، بە هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، توانراوە كۆڕبەندەكە لە یۆنانەوە بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی.
وتەبێژی كۆڕبەندی دێڵفیی جەختیکردەوە، هاتنی ئەم هەموو میوانە لە دەرەوەی وڵات و ناوخۆی عیراق و هەرێم لەم رەوشی شەڕەدا بۆ سلێمانی گرنگییەکی زۆری هەیە و دەرخەری ئەوەیە سلێمانی شارێکی ئارامە.
لەئامێزگرتنی کۆڕبەندی ئابورى دێڵفی بۆ ساڵى دووەم، پێگەى سلێمانی لەسەر نەخشەى ووزەى جیهان جێگیر دەکات و هانی دیالۆگی ئەرێنی دەدات بۆ پشتیوانی رێوشوێنەکانی بەهێزکردنی سیاسەتی ئابورى و گەشەپێدانی لە رەوشی دژوار و ناسەقامگیرەکانیشدا.
بەهۆی رێگرییەکانی تاران لە گەیشتنی تیمەکان بە کۆگاکانی یۆرانیۆم، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیی دەدات.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی لە راپۆرتێکی نهێنیدا هۆشداری لە رەوشی چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات و رایدەگەیەنێت، نەتوانینی پشکنەرانی ئاژانسەکە بۆ گەیشتن بەو دامەزراوانە، نیگەرانییەکانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیی زیاتر کردووە.
ئاژانسەکە لە تاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەوەتەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە حوزەیرانی 2025ـەوە دەستیپێکردووە و تێیدا سێ دامەزراوەی سەرەکیی ئەتۆمی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج، تیمەکانی پشکنین نەیانتوانیوە سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.
سەرەڕای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی دانی بەوەداناوە کە هێرشە سەربازییەکان رەوشێکی بێوێنەیان دروستکردووە، بەڵام جەختی لەوەشکردووەتەوە کە "گرنگە بەبێ دواکەوتن چالاکییەکانی پشکنین و دڵنیایی لە ئێران ئەنجامبدرێن".
راپۆرتەکە ئاشکراشیکردووە، نەگەیشتنی پشکنەران بە کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک، پێشێلکردنی ستانداردەکانی کاری ئاژانسەکەیە بووەتە جێگەی نیگەرانی، لەو چوارچێوەیەشدا، رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە داوای لە تاران کردووە بەشێوەیەکی بنیاتنەرانە لەگەڵ ئاژانسەکەدا کاربکات بۆ ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی تەواوەتیی رێکارەکانی چاودێری.
لە بەرانبەردا، سەرەڕای ئەوەی ئێران هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە، بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، هەر رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت دڵنیایی بدات لەوەی ئێران دەست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی نابات.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ڤییەنا، ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی تاوتوێی ئەم راپۆرتە بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پرسی چارەنووسی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بووەتە یەکێک لە خاڵە هەرە ناکۆک و ئاڵۆزەکانی ناو دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.