ئێران واشنتۆن بە شكستخواردوو دەزانێت لە جەنگ و هەڵبژاردندا و دەڵێت تاران نازانێت پەیامەكانی ئاڕاستەی كێ بكات لە ئەمریكا.

موحسین رەزایی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە پەیامێكدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، واشنتۆن هەم لە جەنگ و هەم لە هەڵبژاردنیشدا شكستی هێناوە و دەیەوێت بە هەواڵ و لێدوانی ناڕاست و چەواشەكارەكانە وا نیشانی جیهانی بدات كە سەركەوتوو بوون.
وتیشی، جەی دی ڤانس جێگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا شكستەكەی قبووڵ كردووە، ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەش، دەیەوێت خۆی لە رەوشەكە بدزێتەوە و بەرەو دەرچوون هەنگاو دەنێت، هەروەها پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی وڵاتەكە، نزیكە لەوەی لە كارەكەی دەربكرێت، فەرماندەی سێنتكۆمیش پێگەی خۆی لەدەستداوە و كاری بووەتە پێشكەشكردنی پۆدكاست.
جەختیشیكردەوە، ئەمریكا لە رەوشێكی باشدا نییە و ئێران نازانێت ئەگەر پەیامێكی هەبێت ئاڕاستەی كێی بكات.
سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هۆشداریشیدا، ئەگەر ئەمریكا جەنگ دەست پێ بكاتەوە، رووبەڕووی وەڵامێكی وێرانكەر دەبێتەوە.