کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەپۆلی بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان زیاد دەبێت، بەڵام لە هەولێر و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمشەو کاریگەریی شەپۆلەکە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەرەو لاوازی دەچێت و بارانی کەم و پچڕپچڕ دەبارێت.

کەشناسیی هەرێم راشیگەیاندووە، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، تاکو بەرەبەیان رێژەی دابارین روو لە زیادبوون دەکات و هەورەبروسکە و لێزمە باران بەردەوام بێت.