قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، عیراق ئەمڕۆ گەیشتووەتە وێستگەیەکی گرنگ لە رێگەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بونی هێزەکانی لە وڵاتدا. 

ئەمڕۆ کە دوا وادەیە بۆ کشانەویە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق، راوێژکاری  سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەمە وێستگەیەکی گرنگ و رۆژێکی گرنگە لە مێژوی عیراقدا.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەکردوە، کە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانێتییەکە بە واتای کۆتاییهاتنی هاوبەشیی دووقۆڵی نایەت و  سەركەوتن بەسەر داعش بە قوربانیدانی عراقییەكان بەدیهاتووە.

ناوبراو جەختیکردوەتەوە، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی، هاوکارییە ئاسایشی و هەواڵگرییەکان لەسەر بنەمای رێز و متمانە و بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانێتییەکە بەردەوام دەبن.