عەمار حەکیم: لە رۆژانی داهاتودا نەخشەڕێگەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا رادەگەیەنرێت
بڵند
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەڵگەنامەیەک رادەگەیەنرێت کە نەخشەڕێگەی تەواو بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا لەخۆدەگرێت.
حەکیم جەختی کردەوە، عیراق خۆی لە جەمسەربەندییە هەرێمییەکان بەدوور دەگرێت و پەرۆشی نۆژەنکردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
سەبارەت بە سزادانی ئاسمانیی وڵاتەکەش، ئاماژەی بەوە کرد پەیامەکانی ئەمریکا زۆر رون بوون سەبارەت بە لێکەوتەکانی پابەندنەبوون بە گەمارۆ ئاسمانییەکان، بەڵام بڕیارە ئاسایشییە نوێیەکان ئامانجیان پاراستنی گەلی عیراقە لە سزا و گەمارۆکان، نەک تۆڵەسەندنەوە.
عەمار حەکیم ئەوەشیخستوەتەڕوو، عیراق یەکەم وڵاتە مۆڵەتی ئەمریکی پێدراوە بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات تا ئاسانکاری بۆ زیارەتکاران بکات، هاوکات سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی کرد لە هاوکاریکردنی عیراق بۆ تێکشکاندنی داعش.


