سەرۆكی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە بەنیاز بێت سزاكانی سەر ئێران كەم بكاتەوە
هەژار عەلی واحید
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە بەنیاز بێت سزاكانی سەر ئێران كەم بكاتەوە، لێپرسراوێكی ئەمریكاش دەڵێت تا دۆسێی ئەتۆمی چارەسەر نەكرێت، رێككەوتن ئەستەمە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، سەرجەم ئەو زانیاری و دەنگۆیانەی ئەكسیۆس بڵاویكردوونەتەوە و باس لەوە دەكەن بە نیاز بێت سزاكانی سەر ئێران كەم بكاتەوە و پارە بلۆككراوەكانی ئازاد بكات، دورن لە راستییەوە و رەتیاندەكاتەوە.
لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكاش بە تۆڕی ئەی بی سی نیوزی راگەیاندووە، تائێستا دانوستانەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئێران بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ناگەنە رێككەوتن تا ئەو كاتەی دۆسێی ئەتۆمی ئێران چارەسەر نەكرێت و بۆئەو مەبەستەش تاران نەرمی نواندووە.
ئەو لێپرسراوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكارێكی سەرەكی نەگەیشتنە رێككەوتن لە نێوان تاران و واشنتۆندا، بێمتمانەییانە بەرانبەر یەكتر و هیچ لایەك متمانەی بە لایەنەكەی تر نییە بۆ پابەندبوون بە رێككەوتنەكانەوە.

