سەرۆکی رووسیا فەرمانێکی بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی سوپا دەرکرد. 

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ئیمزا کرد کە تێیدا ژمارەی گشتیی ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی روسیا بۆ دوو ملیۆن و 441 هەزار و 630 کەس زیاد دەکات.

بەپێی ئەو فەرمانەی کە لە سیستمی زانیاریی حکومیی روسیا بۆ یاساکان بڵاوکرایەوە و لە دوێنیوە دووشەممە لە کاتی ئیمزاکردنیدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کۆی گشتیی ئەندامان، ملیۆنێک و 550 هەزار و 500 کەسیان سەربازی جەنگاوەر دەبن. بەم بڕیارە نوێیە، ژمارەی سەربازانی سوپای روسیا بڕی 15 هەزار و 500 کەس زیادیکرد.

جێی باسە پوتن لە مانگی تەممووزی رابردووشدا بە فەرمانێکی دیکە ژمارەی ئەندامانی سوپای روسیای بۆ دوو ملیۆن و 426 هەزار و 130 کەس زیاد کردووە.