حزبوڵای عیراق هۆشداریی دەدات لە بەردەوامیی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران
هەژار عەلی واحید
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
حزبوڵای عیراق هۆشداریی دەدات لە بەردەوامبوونی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران لە دوای 30ی ئەیلولەوە و دەڵێت هەڵوێستی توندیان دەبێت. هەر فڕۆکەکیش ئاسمانی عیراق ببەزێنێت دەیخەینە خوارەوە.
ئەبومجاهید عەساف لێپرسراوی ئەمنی كەتائیبی حزبوڵای عیراق لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژی یەكی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە كە هێزە بیانییەكان لە عیراق نەماون و بە تەواوی كشاونەتەوە، رۆژێكی گرنگ ئاهەنگێكی گەورەیە و گەڕانەوەی سەروەریی و لە ئەستۆگرتنی دۆسێی ئەمنییە بە تەواوی لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژێكە هەموو عیراقییەكان چاوەڕوانی بوون.
راشیگەیاندووە، لە دوای كشانەوەی هێزە بیانییەكان، پێویستە حكومەتی عیراق خاوەنی بڕیاری سیاسی و ئابووریی سەربەخۆی خۆی بێت و نەكەوێتە ژێر كاریگەریی هیچ بڕیارێكی دەرەكییەوە، بۆئەوەش پێویستە یەكەم هەنگاوی شكاندنمی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران و دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بێت، بە پێچەوانەشەوە، گەلی عیراق و بەرەی مقاوەمەش هەڵوێستی توندیان دەبێت.

