یونیسێف: 3.5 ملیۆن منداڵ و ژن لە یەمەن بەدەست بەدخۆراکیەوی توندەوە دەناڵێنن
سەوسەن سەید
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند کە 2.2 ملیۆن منداڵی خوار پێنج ساڵ و 1.3 ملیۆن ژنی دووگیان و شیردەر لە یەمەن رووبەڕووی بەدخۆراکی توند بوونەتەوە، کە ئەمەش بە بەرزترین ئاست لە مێژوی ئەو وڵاتەدا دادەنرێت.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە رێژەی کورتەباڵایی و پەککەوتنی گەشەی منداڵان گەیشتووەتە 49%، کە مەترسییەکی درێژخایەن لەسەر گەشەی جەستەیی و هۆشییان دروست دەکات و هەڕەشە لە فەوتانی نەوەی داهاتووی یەمەن دەکات.
یۆنیسێف داوای کرد دەستبەجێ بەرنامەکانی خۆراکی دایکان و منداڵان فراوانتر بكرێن بۆ رێگریکردن لە کارەساتی زیاتر، چونکە ئەم رەوشە بە تەواوی شایەنی رێگری لێکردنە.


