مارکۆ روبیۆ: لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە گەروی هورمز نزیک دەبینەوە
سەوسەن سەید
٤ی ئابی ٢٠٢٦
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە دانوستانەکانیان لەگەڵ تاران بۆ بەگەڕخستنەوەی هاتوچۆی دەریاوانی لە گەروی هورمز پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.
روبیۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد: پێشچوون لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ بەگەڕخستنەوەی گەروی هورمز هەیە، هاوکات جەختیشی کردەوە: نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: بەشداریین لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ دەستەبەرکردنی کردنەوەی گەروی هورمز، و ئاماژەی بەوەش کرد: هێشتا نەگەیشتووینەتە لێکگەیشتنی کۆتایی سەبارەت بە گەروی هورمز، بەڵام هیواداریین بەم نزیکانە بگەیەنە رێککەوتن.


