زیاتر لە نۆ هەزار هاووڵاتی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە سلێمانی چارەسەرکراون
بڵند
٤ی ئابی ٢٠٢٦
تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردوی سەردانیکەرانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی بڵاوکردەوە؛ نۆ هەزار و 368 هاووڵاتی چارەسەریان بۆ کراوە و نزیکەی هەزار نەشتەرگەریش ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە مانگی رابردودا و لە رۆژی 1بۆ 31ـی 7ـی 2026 نۆ هەزار و 368 هاووڵاتی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ چارەسەریان بۆکراوە،
تەندروتسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، نزیکەی هەزار نەشتەرگەری ئەنجامدراوە، بە جۆرێک 649 نەشتەرگەری گەورە و 258 نەشتەرگەری بچوک ئەنجامدراون.
هاوکات زیاتر لە چوار هەزار و 100 پشکنینی پەستانی چاو، 856 ئۆ سی تی (OCT)، 249 پشکنینی گلێنەی چاو بۆ چارەخوازان کراوە.
هەروەها لە هەمان ماوەدا، دوو هەزار و 249 پشکنینی چاویلکە، 783 سۆنەری چاو، 216 تیشک و نزیکەی دوو هەزار پشکنینی تاقیگەیی لە نەخۆشخانەکەدا بەڕێوەچوون.


