دوای دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوە، مەسعود پزیشکیانی سەرۆکی کۆماری ئێران، رایگەیاند ئەو دەنگۆیانە دورە لە راستییەوە و ئەگەر بیەوێت دەست لەکاربکێشێتەوە، بە رەسمی رایدەگەیەنێت.

مەسعود پزیشکیان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، ئاماژیە بەوەکردوە، ئەگەر بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە بدات، بە رەسمی رایدەگەیەنێت.

ناوبراو جەختیکردەوە بە هیچ شیوەیەک ناکۆکی لە نێوان ئەو  رابەری باڵای ئێراندا نییە و کەسانێک دەیانەوێت ناکۆکی دروست بکەن.

 ئەم ڕەتکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر محەممەد باقر خەرازی، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای ئێران، بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە مەسعود پزیشکیان 28 جار داوای دەستلەکارکێشانەوە یان هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە کردوە.