بەڕێوەبەرايەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر: مامەڵەکردن بە کارتی سوتەمەنیی قەدەغەیە
بڵند
٢ی ئابی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرايەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی دەربارەی کارتی ئەلیکترۆنیی سوتەمەنی بڵاوکردوەتەوە و رایدەگەیەنێت، کڕین، فرۆشتن و بەکرێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئاگادارییەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان کردوە و تێیدا هاتووە؛ بە هەموو شێوەیەک کڕین و فرۆشتن یان بە کرێدانی کارتی سوتەمەنی قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردوەتەوە، هەر هاووڵاتیەک سەرپێچی بكات و رەفتار بە کارتەکەیەوە بکات، دەستبەجێ کارتەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و لە کار دەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کارتانەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکڕیت؛ لە کار دەخرێت ئەو سەرپێچیکارانە لە داهاتودا بە تەواوی لە وەرگرتنی گشت جۆرەکانی سوتەمەنی بێبەش دەکرێن.


