مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە بۆنەی یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە؛ لەم یادەدا هەمیشە پشتیوانی و پشتگیری بۆ پاراستنی سەروماڵی خوشك و برایانی ئێزدی دووپاتدەكەینەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژەی بەوەکراوە،  ئەم یادە ئازارێكی بە سوێیە هەرگیز لە یادمان ناچێت و لە مێژووی  گەلەكەشماندا پەڵەیەكی  شەرمەزارییە بە نێوچەوانی بكەرانی.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یادی پڕ لە خەمی جینۆسایدی ئێزدیەكان  لە شەنگال  ئازارێكی بە سوێیە هەرگیز لە یادمان ناچێت و لە مێژووی  گەلەكەشماندا  پەڵەیەكی  شەرمەزارییە بە نێوچەوانی بكەرانی داعش  و ئەوانەشی  بە كەمتەرخەمی و بێباكی بوونە هۆكاری ئەم تاوانە .

لەم یادەدا هەمیشە پشتیوانی و پشتگیری  خۆمان  بۆ پاراستنی سەروماڵی خوشك و برایانی  ئێزدی دووپاتدەكەینەوە لە پێناو ژیانێكی ئاسودە و سەربەرزانە  كە لە سەر زێدی رەسەنی  باو و باپیرانیان بیبەنەسەر .

بۆ سڕینەوەی شوێنەوارە ئازاربەخشەكانی  تاوانی  جینۆسایدی  ئێزدیەكان ،شەنگال و دەوروبەری پێویستی زیاتریان  بە ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووی  زیانلێكەوتوانە  كە لە رێگەی هەردوو حكومەتی هەرێم و  فیدراڵی عێراقەوە  بۆیان جێبەجێ بكرێت.

درود وسڵاو بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی ئەم تاوانە

سڵاو  بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیان و زیانبەركەوتوانی  دەستی غەدری جینۆسایدی شەنگال

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان