وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: داتا و زانیاری سێ یەكەمـەكانمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد
ئاکام
٢ی ئابی ٢٠٢٦
داتا و زانیارییەكانی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بە مەبەستی دامەزراندنیان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە نوسراوێكدا داتا و زانیاری سەرجەم سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم كە دەرچووی ساڵانی 2017 تا 2025ن، لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا كە تائێستا دانەمەزراون، ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كرد، بە مەبەستی دابینكردنی میلاك و بودجە بۆیان لە بودجەی ساڵی 2027ی عیراق.
د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێریِی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، سێ یەكەمەكان ژمارەیان 16 هەزار و 282 كەسە و پێویستیی مانگانەیان بۆ دامەزراندن 11 ملیار و 900 ملیۆن دینارە.



