بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماوە، بڕێک چەک و تەقەمەنی لە ناو سەربازگەی تاجی تەقینەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

 شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە بەهۆی گەرمای توندەوە، تەقینەوە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە سەربازگەی تاجی رووی داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی روداوەکەن و کار بۆ کۆنترۆڵکردنی بەپەلەی ئاگرەکە دەکەن.