باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن لە راگەیەندراوێکدا وشیاریی دایە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەربارەی ئاڵۆزبوونی رەوشی ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای لێکردن لە ئێستادا سەردانی ناوچەکە نەکەن و ئەوانەشی لە ناوچەکەن ئامادەکاری بکەن بۆ جێهێشتنی دەستبەجێ.

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی پێشبینینەکردنی رەفتارەکانی ئێران و ئەگەری هەڵکشانی ناکۆکییەکان، ئەگەری داخرانی ئاسمانیی و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئارادایە.

هاوکات داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کراوە کە بە تەواوی دووربکەونەوە لە بنکە سەربازییەکانی ناو ئوردن و ئاگاداری شوێنە مەدەنییەکانی وەک فڕۆکەخانە و هۆتێلەکان بن، لەگەڵ پابەندبوون بە زەنگی ئاگادارکردنەوە و رێنماییە ئەمنییەکانی حکومەتی ئوردن.