وەزیری نەوتی عیراق بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنێك لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت گەیشتە توركیا
هادی
١ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەمڕۆ باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی و بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵا لە توركیایە.
بەپێی راگەیەنراوەكە ئامانجی سەردانی وەفدەكەی عیراق بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنێكە بۆ دەستپێكردنەوەی هاوردەكردنی نەوتی خاوی عیراق لە رێگەی بۆری عیراق- توركیا بۆ بەندەری جەیهان.
پێشتریش لە 9ی مانگی رابردوو وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، لە بەغداد لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق كۆبووەوە، و رایگەیاند: گواستنەوەی نەوت لە عیراقەوە بۆ بەندەری جەیهان بەردەوام دەبێت، لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنەوەی رێككەوتنێكی نوێن لەگەڵ بۆ بەردەوامیدان بە هەناردەكردنی نەوتی خاو لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عیراق-توركیا.


