لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لەبارەی هێرشەكانی سعودیە بۆسەر حەشدی شەعبی كۆدەبێتەوە
هادی
١ی ئابی ٢٠٢٦
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی سعودیە بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی كۆدەبێتەوە.
خالید عوبێدی سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە نوسراوی رەسمی داوای لە ئەندامانی لیژنەكەی كردووە بۆ كۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی هێرشە هاوبەشەكەی سعودیە و ئەمریكا بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای عیراق.
بەپێی نوسراوەكە بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا، چەند راسپاردە و بڕیارێكی تایبەت بە هێرش و مەترسییەكانی ئەو پێشهاتە سەربازییە، ئاراستەی حكومەتی عیراق و لایەنە دیپلۆماسییەكان بكرێت.
هەفتەی رابردوو سعودیە و ئەمریكا هێرشێكی هاوبەشیانكردە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی بەغداد واست و نەینەوا و بەسرە و چەند ناوچەیەكی تر و بەهۆیانەوە ژمارەیەك ئەندامی حەشدی كوژران و برینداربوون.


