پنتاگۆن بە بەهای زیاتر لە 58 ملیار دۆلار گەورەترین گرێبەستی مێژوی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی موشەکی پاتریۆت ئیمزا دەکات
بڵند
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، سوپای ئەمریکا گرێبەستێکی مێژوویی و پێوانەیی بە بەهای تا 58.62 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای "لۆکهید مارتن" ئیمزا کردووە، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی موشەکی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە کۆگاکانی چەکی ئەمریکا رووبەڕووی کەمبوونەوەی بەرچاو بوونەتەوە بەهۆی ئەو ململانێ و جەنگە بەردەوامانەی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا بەڕێوەدەچن.
ئەم بڕیارەی واشنتۆن دوای ئەوە دێت، کە ئەمریکا بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی رادەستی هاوپەیمانەکانی کردووە و هاوکات لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خۆیدا لە ئێران بەکاریهێناون، ئەمەش نیگەرانیی جدی لەسەر کەمبوونەوەی یەدەگی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی و چەکە وردەکان لێکەوتووەتەوە.
بەپێی رونکردنەوەی سوپای ئەمریکا، ئەم رێککەوتنە گرێبەستێکی پێشوی یەک ساڵەی بە بەهای 4.7 ملیار دۆلار کە لە نیسانی رابردوودا واژو کرابوو دەگۆڕێت بۆ رێککەوتنێکی حەوت ساڵە. کە پلانی کڕینی موشەکی پاتریۆت لە 2026 تا 2032 لەخۆدەگرێت.


