ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە، لە پەیامێکدا لە ژێر ناونیشانی "لە پێناو تورکیای سبەینێ" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بە رەسمی کشانەوەی خۆی لە کاری حزبی و کۆتاییهێنانی بە چالاکییەکانی پارتەکەی راگەیاند.

داودئۆغڵو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، دوای راوێژکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حزبەکەیدا، گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی، کە پارتەکەیان دابخەن.

ئەم هەنگاوەی داودئۆغڵو دوای ئەوە دێت کە پارتەکەی لە دوا هەڵبژاردنەکاندا تووشی شکستی سیاسی بووەوە و نەیتوانی ئەنجامێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت.

تا ئێستاش چارەنووسی سیاسیی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکە بە نادیاری ماوەتەوە و ئەحمەد داودئۆغڵو، یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە سیاسییەکانی دەیەکانی دوایی تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە.