ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، فەرماندەیی باڵای هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری داوەتە سەربازەکان بەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە ئینتەرنێتدا بڵاودەکرێنەوە بە مۆبایل، دەتوانن یارمەتی ئێران بدەن بنکەکانی ئەمریکا بکاتە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە راپۆرتێکیدا، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن سەربازەکانی ئەمریکاوە، ئێران توانیویەی بەشێوەی راستەوخۆ و سات بە سات هەڵسەنگێنێت و سودی لێ وەربگرێت و توانیویەتی سەرکەوتن یاخود شکستی هێرشەکانی بزانێت.

سەرچاوەکان بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، رەنگە بەم نزیکانە  بە فەرمانێک مۆبایل لە ژمارەیەک لە سەربازەکان بسەندرێتەوە.

فەرماندەی سێنتکۆم لە نامەکەیدا بە ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ ڤیدیۆیەک، کە بەم دواییانە بە چاویلکەی زیرەکی مێتا لە راکردنی سەربازان بەرەو پەناگە لە کاتی هێرشی 17ی تەممووز بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی لە ئوردن تۆمار و بڵاوکرابوەوە، داوای لە هەموو هێزەکان کرد، کە سەرنجی خۆیان لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئۆپراسیۆنی بکەنە دوو هێندە و هێزەکانیان نەخەنە مەترسییەوە، بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.