پۆلیسی گەرمیان لەبارەی ونبوونی گەنجێک لە گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان، تەرمی گەنجە ونبووەکە لە گوندی کۆکز دۆزرایەوە.

گەنجەکە ناوی (توانا وەلی)ـیە و تەمەنی 21 ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.

عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئەو گەنجەی چەند رۆژێک بوو دیار نەما بوو، تەرمەکەی لە گوندی 'کۆکز' دۆزرایەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەداوە: دوای ئەوەی هەواڵی دیارنەمانی ئەو گەنجە گەیشتە پۆلیسی گەرمیان، هێزەکانی پۆلیسی ناحیەی کۆکز دەستبەجێ چوونە سەر شوێنی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

بەپێی زانیارییەکانی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان، تەرمەکەی لە گوندی کۆکز دۆزرایەوە، ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکار و وردەکارییەکانی روداوەکە بەردەوامە.