ئاژانسی رۆیتەرز  ئاشكرای كرد ، ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا سیستمی بەگریی ئاسمانیی چینی وەردەگرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار، بڵاویكردەوە چاوەڕوان دەكرێت ئێران لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا یەكەمین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی چینی وەربگرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانیدا بۆ بەهێزكردنی بەرگرییەكانی لە میانەی جەنگ لەگەڵ ئەمریكادا.

ئاژانسەكە ئاشكراشیكردووە، گرێبەستەكە كڕینی 300 بۆ 400 سیستمی بەرگریی لەخۆ دەگرێت و بەهاكەی لە  نێوان 60 تا 70 ملیۆن دۆلاردایە.

ڕۆیتەرز ئاشكراشیكردووە، ڕێككەوتنەكە لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی ئێرانیەوە لە هۆنگ كۆنگ ئەنجام دراوە
 لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی چین ئەو راپۆرتانەی بە بێ بنەما وەسف كردووە.