پۆلەتیكۆ: ئەمریكا داوای یارمەتیكردووە لە بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ كردنەوەی گەروی هورمز
ئاکام
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
پێگەی پۆلەتیكۆ بڵاویكردەوە، ئەمریكا داوای لە بەریتانیا و فەڕەنسا كردووە سەركردایەتی هاوپەیمانی رێڕەوی دەریاوانی بكەن و یارمەتیدەربن لە كردنەوەی گەروی هورمز.
پێگەی پۆلەتیكۆ لە زاری چوار لێپرسراوی ئەمریكی و بەریتانیەوە بڵاویكردەوە، پیت هێگسیس وەزیری جەنگی ئەمریكا داوا لە بەریتانیا و فەڕەنسا دەكات بۆ سەركردایەتیكردنی هاوپەیمانێتی دەریاییە هاوكاربن و یارمەتیدەربن بۆ كردنەوەی گەروی هورمز.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم هەوڵەی ئەمریكا چڕترینە كە داوای هاوكاری لەو دوو وڵاتە دەكات و دەیەوێت ئەوانیش رۆڵیان هەبێت لە دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی.
باسی لەوەشكردووە، لێپرسراوانی ئەمەریكی و بەریتانی ئامانجیانە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە لەندەن رێكخەن كە تێیدا رۆڵی وڵاتان دیاری بكرێت و مینەكان لە گەروی هورمز لابەرن.


