ئێران: بەهۆی هێرشەكانی ئەم دواییانەی ئەمریكاوە 60 كەس كوژراون و 670 كەس برینداربون
لاڤە
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی تەندروستیی ئێران کوژرانی 60 کەس و برینداربوونی 670 کەسی تری لە هێرشە 12 رۆژەیییەکەی ئەمریکا بۆ سەر باشوری وڵاتەکەی راگەیاند، ئەمەش دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکان و پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان.
محەمەد رەزا زەفەر قەندی وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە هێرشەكانی ئەم دواییانەی ئەمریكادا بۆ سەر ناوچەكانی باشوری ئێران، لە ماوەی 12 رۆژدا 60 كەس كوژراون و 670 كەسیش برینداربون، رۆڵی تیمە تەندروستییەكانیش لە فریاكەوتنی برینداراندا بەرز نرخاندووە .
لەماوەی رابردوودا هەریەك لە ئەمریكا و ئێران یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوانیان پێشێلكرد و ئەمریكا بۆ ماوەی بۆ ماوەی 12 رۆژ هێرشەكانی بۆ سەر ئێران دەستپێكردەوە ، لە بەرامبەریشدا تاران چەندین هێرشی كردە سەر بەرژوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا .



