ئێران دەڵێت، ئەمریكا هەڕەشەی لە كەشتییە بازرگانیی و نەوتهەڵگرەكانی وڵاتەكەی كردووە، بەڵام ئەو هەڕەشانە بێوەڵام نامێننەوە.

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمریكا لە بەردەوامی دەستدرێژییەكان و دروستكردنی نائارامی لە ناوچەكەدا، لە هەوڵی جێبەجێكردنی گەمارۆی دەریایی نایاساییدایە بۆسەر ئێران، لەو چوارچێوەیەشدا لە سێ‌ رۆژی رابردوودا دەستیكردووە بە هەڕەشەكردن لە كەشتییە بازرگانیی و نەوتهەڵگرەكانی ئێران. 
راشیگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی ئەمریكا بە بەرفراوانكردنی شەڕ لە ناوچەكەدا ئەژمار دەكرێت و چۆن هێزە چەكدارەكانی ئێران سەلماندیان هیچ جۆرە هەڕەشە و خراپەكارییەكی ئەمریكا بێوەڵام ناهێڵنەوە و روبەڕووی دەبنەوە، بە هەمان شێوە ئەو هەڕەشانە بێ وەڵام نابن.