تاران پەیامێكی ئاشتی بۆ ناوچەكە دەنێرێت و دووپاتی دەكاتەوە كە پاراستنی سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ لە پێشینەی كارەكانیەتی.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی دراوسێكانیان بە دوژمن نازانێت و رێكارەكان تەنیا دژی ئەمریكا بوون.

وتیشی: تاران دوای شەڕ بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ بۆ بنیاتنانەوەی متمانە و باشتركردنی رەوشەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ماوەی شەڕدا تەنیا بنكە سەربازییەكانی ئەمریكایان كردووەتە ئامانج.

جەختیشی كردەوە: وڵاتانی ناوچەكە دەبێت لە كەشێكی ئارامدا بژین و رێگە نەدەن پەیوەندییەكان ببنە هۆكارێك بۆ زیادبوونی گرژییەكان.