بە فەرمانێکی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییاندا، ناوی تەواوی سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ ساڵی 2026 وەک "جێگرەوە" ناویان دەرچووبوو، وەک دەرچووی فەرمی هەژمار دەکرێن و بۆ ساڵی 2027 بەشداریی پرۆسەی حەج دەکەن.

لەم بارەیەوە، شێخ وریا مەولانا خالد بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە بە وەکالەت رایگەیاند: هەر هاووڵاتییەک کە پارساڵ نامەی بۆ گەڕابێتەوە یان لە سیستەمدا بە جێگرەوە ناوی هاتبێت، بۆ ساڵی داهاتوو بە دەرچوو هەژمار دەکرێت و پێویست ناکات جارێکی دیکە ناوی خۆی تۆمار بکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە رایی کردنی مامەڵەی ئەو کەسانە دەکرێت کە ناویان لە ریزبەندی جێگرەوە و یەدەگدا هاتووەتەوە، بەمەش ئەرکی تۆمارکردنەوەیان لەسەر لادەبرێت.