وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەفـدی عومان تارانى جێهێشت و دانوستانەکان بەردەوامن
سەوسەن سەید
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانوستانەکانی لە گەڵ عومان سەبارەت بە کەشتیرانی لە هورمز بە "بەسوود" وەسف کرد.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئێران و عومان رۆژانی هەینی و شەممە لە تاران لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە چەند گەڕێکی دانوستاندنیان ئەنجامداوە، و گفتوگۆکانیش بەسوود بون.
ئاماژەی بەوەش کرد کە هەردوولا راوێژ و بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کردووە سەبارەت بە بنەما هاوبەشەکان و میکانیزمە جێبەجێکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی هاتووچۆی دەریاوانیی ئارام لە گەروی هورمز، بە لەبەرچاوگرتنی مافی سەروەریی هەردوو وڵاتی کەناراوەکە.
بەقائی وتیشی: ئەم دانوستاندنانە "بەسوود" بوون و "پێشکەوتن" بەدەستهاتووە، هەروەها روونی کردەوە کە وەفدی عومانی ئێوارەی شەممە تارانی جێهێشتووە، بەڵام راوێژکارییە تەکنیکی و سیاسییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای گەروی هورمز، بەقائی رایگەیاند کە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر رەوشی هاتووچۆی پەڕینەوە لە گەروەکەدا نەهاتووە.



