سێنتكۆم: كەشتییەكمان لە گەروی هورمز كردە ئامانج كە ویستی گەمارۆكەمان تێبپەڕێنێت
ئاکام
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، كەشتییەكی نەوتهەڵگریان لە گەروی هورمز كردوەتە ئامانج كە ویستویەتی گەمارۆی سوپای ئەمریكا تێبپەڕێنێت.
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هێرشیان كردوەتەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز كە هەوڵی ئەوەیداوە گەمارۆی سوپای ئەمریكا تێبپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمی كەشتییەكە چەند جارێك ئاگاداركرانەوە، بەڵام گوێیان بە هۆشدارییەكە نەدا و هێرشیان كرایەسەر.
ڤلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، كەشتییەكی روسییان لە دەریای قەزوین كردوەتە ئامانج بەهۆی ئەوەی پێداویستی سەربازی بۆ ئێران دەگواستەوە.



