سێنتکۆم: بەهـۆی هێرشەکانـی ئێرانەوە دوو سەربازمان لە ئوردن کوژراوە
بڵند
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە هێرشەکانی دوێنێ ئێراندا بۆسەر پێگەکانیان لە ئوردن دوو سەربازیان کوژراون و سەربازێکیشیان چارەنوسی نادیارە، چوار سەربازیشیان بریندارن و چارەسەر وەردەگرن.
لە راگەیەندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە؛ کاتێک هێزەکانیان بەرپەرچی هێرشە موشەکییە بالیستی و درۆنەکانی ئێرانیان داوەتەوە، حەوت سەربازیان بوون بە قوربانی، کە تا ئێستا چارەنوسی یەکیان نادیارە.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردوە، بریندارەکان برینیان سوکە و وەک رێزێک لە بنەماڵەکانیان، ناوی کوژرا و بریندارەکان تا 24 سەعات بڵاوناکاتەوە .



