قائیمقامیەتی قەزای هەڵەبجە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە سبەینێوە تا ئاسای بوونەوەی رەوشەکە،  غاز بە کارتی نەوت دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی ئەو رەوشەی ئێستا دروست بووە و تا کاتی ئاسایی بوونەوەی لە سبەینێوە  دابەشکردنی غازی ماڵان بە کارتی نەوت دەبێت و لەکاتی پێدانی غازەکە کارتەکەیان لێ وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ هەر خێزانێک تەنها یەک بتڵ دەدرێت و داوش لە هاووڵاتیان دەکات، بەهیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکەن، چونکە لە کارگەکان غاز دابەش ناکرێت.