کەشناسیی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ  ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باکوری رۆژئاوا دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەو رێژەیەی کە ئەمڕۆ تۆمار دەکرێن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 46پلەی سیلیزی

سۆران 42 :پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 36 پلەی سیلیزی