پاسپۆرتی سلێمانی: نۆرە ئەلیکترۆنییەکانی ئەمڕۆ دەگوازرێنەوە بۆ یەکشەممەی داهاتوو
سەوسەن سەید
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، بەهۆی پشووی رەسمی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەمموز، گۆڕانکاری لە کاتی سەرە ئەلیکترۆنییەکاندا کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بڕیارەکان بەم شێوازەی خوارەوە دەبن: سەرجەم ئەو نۆرە ئەلیکترۆنییانەی کە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە دیاریکرابوون، بە هەمان کاتی پێشوویان دەگوازرێنەوە بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، رێکەوتی 19ی تەمموز، هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی کە کاتی سەرەکەیان بۆ دوای کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ داناوە، پێویستە لە رۆژی یەکشەممەدا رێک کاتژمێر 12:00 لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئامادە بن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.



