کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد،  پێشبینی دەکرێت سبەینێ خۆڵبارینێکی کەم ناوچەکان بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باکوری ڕۆژئاوا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سوک لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ لەئارادایە، هاوکات پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:43 پلەی سیلیزی

گەرمیان:45 پلەی سیلیزی

سۆران: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی