قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام بڵاوکردەوە
محەمەد رزگار
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەلی کورد هەرگیز دۆستە راستەقینەکانی خۆی لەبیر ناکات.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "بەدڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام، دۆستی دڵسۆزی گەلی کوردمان پێگەیشت؛ ئێمە بە پێزانینەوە لە پشتگیرییە بەردەوامەکان و داکۆکیکردنی سەرسەختی ئەو لە دۆزی رەوای گەلی کورد دەڕوانین و بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانی کۆچکردوو و گەلی ئەمریکا دەکات.



