یەکەم نەشتەرگەری وردی ئێسک لە سەر ئاستی عیراق لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدرا
بڵند
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكی نوێی چاندنی مۆخی ئێسكی راگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد سەرەڕای ئەوەی وەک پێویست خزمەتی سەنتەری چاندنەوەی مۆخ لە سلێمانی ناكرێت، بەڵام توانیویانە یەکێک لە نەشتەرگەرییە دەگمەنەکان ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق، نەشتەرگەرییەکی وردی چاندنی مۆخمان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.
لە بارەی تێچوی نەشتەرگەریەکەشەوە، د. یاد وتی ئەگەر لە دەرەوە بکرایە 140 هەزار دۆلاری تێدەچوو.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەماژەی بەوەکرد، تا ئێستا لە سەنتەرەکەیان، توانیویانە تا ئێستا 523 نەشتەرگەری مۆخ ئەنجام بدەن و رەخنەی لە حكومەتی هەرێم و عیراق گرت كە ئاوڕی پێویست لە سەنتەرەكە نادەنەوە.
ناوبراو لە کۆنفرانسەکەدا ئەوەشێخستەڕوو، تێچووی دارایی سەنتەرەكە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، ئیدارەی گشتیی یەكێتی و خێرخوازانەوە دابین دەكرێت، لەكاتێكدا تەنها 40%ی خزمەتگوزارییەكانی بۆ نەخۆشانی سلێمانییە.



